عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عەرەبستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئێستا عەرەبستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر خەتە, بۆ دانانی بەرنامەیەک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنان. هه‌وره‌ها گوتی، وڵاته‌که‌ی لەو بارەوە هەنگاوی باشی ناوەو به رژیمی ئێرانیش ده‌ڵێت، ئه‌وان چیتر به‌رامبه‌ر به دوژمنکاریه‌کانی تاران دان به‌خۆیاندا ناگرن.
جوبێر جه‌ختی کرده‌وه، پێویسته حزبوڵڵا به‌زووترین کات چه‌ک دابنێت و ببێت به حزبێکی سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ی لوبنانیش سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونکه وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێ‌کرد، له‌ئێستادا حزبوڵڵا بووه‌ته لقێکی سوپای پاسدارانی (رژیم)ی ئێران و به فه‌رمانی تاران ده‌جووڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه نیازی وڵاته‌که‌شی بۆ لێدانی ئێران نه‌شارده‌وه و گوتی، ئێمه تۆڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و دوژمنکاریانه له‌ئێران ده‌که‌ینه‌وه که به‌رامبه‌ر به عەرەبستاندا ده‌یکات.
جوبێر گوتی "هه‌رچه‌ند سه‌یری بابه‌ته‌که بکرێت، زیاتر تێبینی ئه‌وه ده‌کرێت که رۆژ به‌ڕۆژ دوژمنکاریه‌کانی ئێران بۆ عەرەبستان زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه و به تاران ده‌ڵێین، چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین".