شوفێرێکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی ئەبووبەکر مەعرووفی لەکاتی گواستنەوەی کۆمەکی خەڵکی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە ماشینەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.
شوفێرێکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی ئەبووبەکر مەعرووفی لەکاتی گواستنەوەی کۆمەکی خەڵکی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە ماشینەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.
شەوی پێنج شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە کاتی گواستنەوەی ئەو کۆمەکانەی لەلایەن خەڵکی بۆکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراو، بە هۆی وەرگەرانی ماشینەکەی ئەبووبەکر مەعرووفی گیانی لە دەست دا.
گیان لەدەستدانی ئەو شۆفیرە نیشتمانپەروەر لە کاتی گواستنەوەی هاوکاریەکان بۆ خەڵکی لێقەوماوی کورد لە پارێزگای کرماشان هەموانی تووشی خەمێکی هەژێنەر کرد.
شایانی گوتنە خەڵکی شارەکانی پارێزگای کرماشان و بەتایبەت شاری جوانرۆ ئەمرۆ ٢٦ی خەزەڵوەر بەرێزەوە تەرمی ئەبووبەکری مەعرووفیان بەرەو شاری بۆکان بەرێ کردەوە.
بەم بۆنەوە کۆمسیۆنی راگەیاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەوپەری داخ و کەسەری خۆی بە خەڵکی کوردستان بەتایبەت خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری بۆکان و خانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی کاک ئەبووبەکری مەعرووفی رادەگەێنێ و لە خودا داواکارە رۆحی کۆچکردوو شاد بێ و سەبووری بە خانەوادەو کەس وکاری بدا.