پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی بەفرانباری 1394

دوو مامۆستای کورد نازناوی مامۆستای فیداکاری ئێرانیان به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا
دووهه‌‌‌مین فێستیڤاڵی مامۆستایان به‌‌‌ ناساندنی ١٣ مامۆستای فیداکار به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو که‌‌‌ ١٠  مامۆستایان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌زیری په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ و فێرکارییه‌‌‌وه‌‌‌ ڕێزیان لێ گیرا. ئه‌‌‌م مامۆستایانه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌رکی خۆیان، کاری گه‌‌‌وره‌‌‌ و فیداکارییان کردووه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر قوتابیه‌‌‌کانیاندا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌ نێو ئه‌‌‌و ١٣ مامۆستادا، ناوی دوو مامۆستای کوردیش ده‌‌‌بینرێ که‌‌‌ یه‌‌‌کیان، یه‌‌‌که‌‌‌م مامۆستای فیداکاری ئێران و ئه‌‌‌وی دیکه‌‌‌شیان دوازده‌‌‌هه‌‌‌مین مامۆستای فیداکاری ئێرانه‌‌‌. سوره‌‌‌یا موته‌‌‌هه‌‌‌رنیا له‌‌‌ پارێزگای سنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی ناساندن و پاڵپشتی له‌‌‌ ٩٠  قوتابی و دابینکردنی تێچووی ده‌‌‌رمان، ناساندنی ٢٢٠  قوتابیی ده‌‌‌سکورت و دانی ٦٠  تێچووی خوێندن، به‌‌‌دواداچوون بۆ ٤٢ نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌ریی بان پسپۆڕی بۆ قوتابیان تا ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌واوی چاره‌‌‌سه‌‌‌ریی و له‌‌‌ژێر باڵ گرتنی قوتابیانی پێوستمه‌‌‌ند به‌‌‌ نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌ریی جوانکاری له‌‌‌ پارێزگای سنه‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی ١٣٩٤. هەروەها شه‌‌‌وبۆ یووسفی له‌‌‌ پارێزگای سنه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی ڕزگارکردنی قوتابیان له‌‌‌ ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌، دابینکردنی کتێب، که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ی قوتابخانه‌‌‌، چاویلکه‌‌‌ و چاشتای قوتابییه‌‌‌ ده‌‌‌سکورته‌‌‌کان، یارمه‌‌‌تیدانی قوتابییه‌‌‌کان بۆ درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ خوێندن به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌و قوتابییانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌ تایبه‌‌‌تییه‌‌‌کان ئازار ده‌‌‌بینن، هه‌‌‌روه‌‌‌ها یارمه‌‌‌تیی مادی و مه‌‌‌عنه‌‌‌وی بۆ نووستنگه‌‌‌ی قوتابخانه‌‌‌ و ڕاکێشانی قوتابییه‌‌‌کانی گونده‌‌‌ دووره‌‌‌کان بۆ درێژه‌‌‌دانی خوێندن و پێڕاگه‌‌‌یشتنیان.

چارەنووسی خوێندکاریکی کورد پاش دەستبەسەر کران ناروونە
چارەنووسی خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی تاران، پاش دەستبەسەر کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژێمی ئاخوندییەوە ناڕوونە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی فەرشاد ئەمینی خوێندکاری تێرمی کۆتایی بەشی ئاسەوارناسیی زانکۆی تاران، پاش دەستبەسەر کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە. ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی سێ‏شەممە ١ی بەفرانبار لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەوترێ، سەرەڕای سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خوێندکارە بۆ ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەکان، لە پەیوەندی لەگەڵ گیرانی فەرشاد، هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان لە لایەن ئەو ناوەندەوە وەرنەگرتووەتەوە.فەرشاد ئەمینی یەکێک لە چالاکانی خوێندکاریی کورد لە زانکۆی تارانە و لە زۆربەی کەمپینەکانی ژینگەپارێزیی و کۆمەڵایەتی‏دا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ری کورد "ناجی جێرف" له ‌شاری عه‌‌‌نتابی تیرۆر کرا
ڕۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ڕێکه‌‌‌وتی ٦ی به‌‌‌فرانباریساڵی ١٣٩٤ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢٧ی دێسامبری ٢٠ ١٥، ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ر کوردی خه‌‌‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، "ناجی جێرف" که‌‌‌ خه‌‌‌ریکی به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانی فیلمێکی دێکۆمێنتاری سەبارەت بە جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی داعش له‌‌‌ سووریه‌‌‌دا بوو، له‌‌‌ شاری عه‌‌‌نتابی کوردستانی باکوور تیرۆر کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،گرووپێک به‌‌‌ ناوی "RBSS" که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵێک ڕۆژنامه‌‌‌وان و ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ری کو‌ردی سووریه‌‌‌ له‌‌‌ خۆ ده‌‌‌گرێ و ماوه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ بۆ نیشاندانی جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی داعش به‌‌‌ جیهان خه‌‌‌بات ده‌‌‌که‌‌‌ن، له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ڕایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌Ø› "ناجی جێرف" له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شه‌‌‌قامه‌‌‌کانی شاری عه‌‌‌نتابی کوردستانی باکوور، تیرۆر کراوە.هه‌‌‌ر دوای ڕووداوه‌‌‌که‌‌‌، ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی تورکیه‌‌‌، هه‌‌‌واڵی کوشتنی ناوبراویان پشتڕاست کرده‌‌‌وه‌‌‌ و ڕایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ "ناجی جێرف" که‌‌‌ خه‌‌‌ریکی ده‌‌‌رهێنانی دێکۆمێنتارێک له‌‌‌سه‌‌‌ر جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی داعش بوو، کوژرا. ماڵپه‌‌‌ری "تی ڤی ٢٤"ی تورکیه‌‌‌ که‌‌‌ تایبه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وی هه‌‌‌واڵ، ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ناوبراو به‌‌‌ ده‌‌‌مانچه‌‌‌ی بێده‌‌‌نگ و له‌‌‌ پشته‌‌‌وه‌‌‌ڕا، له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شه‌‌‌قامه‌‌‌کانی عه‌‌‌نتاب ته‌‌‌قه‌‌‌ی لێ کراوه‌‌‌ و دوای گه‌‌‌یاندنی به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌، گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌.

بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ 150 جار پارێزگای کرماشانی هه‌‌‌ژانده‌‌‌وه‌‌‌ 
به‌‌‌رپرسی ناوه‌‌‌ندی له‌‌‌رزه‌‌‌پێوی پارێزگای کرماشان له‌‌‌ ڕوودانی 150 بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ له‌‌‌ 9 مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ هه‌‌‌واڵی دا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فه‌‌‌رهاد فرووزی، به‌‌‌رپرسی ناوه‌‌‌ندی له‌‌‌رزه‌‌‌پێوی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ 9 مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵ به‌‌‌ گشتی 150 بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ له‌‌‌م پارێزگایه‌‌‌دا ڕووی داوه‌‌‌. ناوبراو وتیشی: گه‌‌‌وره‌‌‌ترین بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ له‌‌‌ ڕێکه‌‌‌وتی 10ی مانگی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ به‌‌‌ گۆڕی 3.7 پله‌‌‌ به‌‌‌ پێوه‌‌‌ری ڕیشته‌‌‌ر له‌‌‌ کاتژمێر 41 خوله‌‌‌کی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی له‌‌‌ گیلانغه‌‌‌رب ڕووی دا. زیادیشی کرد: له‌‌‌ 9 مانگی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌مساڵ زیاترین بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ له‌‌‌ حه‌‌‌میل، سه‌‌‌حنه‌‌‌، که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر و داڵاهۆ ڕووی داوه‌‌‌. ناوبراو ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ 9 مانگییه‌‌‌که‌‌‌می ساڵی ڕابردوو له‌‌‌ پارێزگای کرماشان ڕووی داوه‌‌‌، به‌‌‌ 362 بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاند که‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترینیان مانگی خه‌‌‌رمانان به‌‌‌ گۆڕی 5.3 پله‌‌‌ به‌‌‌ پێوه‌‌‌ری ڕیشته‌‌‌ر له‌‌‌ کاتژمێر 26 خوله‌‌‌کی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی له‌‌‌ سۆمار ڕووی دا.

بانگهێشت و لێپێچینەوە لە چالاکێکی مەدەنی یارسان لە کرماشان
چالاکێکی مەدەنی ئایینی یارسان لە کرماشان لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی پارێزگای کرماشانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەید ئەمین عەباسی شائیبراهیمی لە ئەندامانی مەجمەعی مەشوەرەتی چالاکانی مەدەنی یارسان بۆ پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی کرماشان بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم چالاکەی ئایینی یارسان بە هەواڵدەری هێرانای راگەیاندووە کە، دوای رۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ئەمنییەت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە. و تۆمەتی شێواندنی رای گشتی لە رێگای چالاکی لە شەبەکەکانی ئینترنێت وەک گووگل پلاس و فەیسبوک خراوەتە پاڵی.

لە سێدارەدانی 19 زیندانی لە ماوەی 5 رۆژدا لە ئێران
لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژدا لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە 19 زیندانی لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بە هانی وەرزی زستان لە سێدارەدانی زیندانیان لە ئێران زیادی کردووە و لە رۆژی یەکەمی بەفرانباری 1394، 8 زیندانی لە زیندانی قەزوێن لە سێدارە دران و تەنیا دوو رۆژ دوای لە سێدارەدانی ئەو هەشت زیندانییە هەشت زیندانیتر لە زیندانی قەزوێن بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە سێدارە دران. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە 5ی بەفرانباری 1394، سێ زیندانی بە ناوەکانی، بێهروز ئەمیری، رەحمان کازمزادە و عەلی حەسەن وەند لە زیندانی پغارسیلۆنی خۆرەمئاباد لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

ده‌‌‌میرتاش له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌ردۆغانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ خیانه‌‌‌ته‌‌‌کار وه‌‌‌سف ده‌‌‌کرێت
دوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ داوای‌ خۆسه‌‌‌ریی دیموکراتی‌ بۆ کوردانی باکووری‌ کوردستان کرد، ئه‌‌‌مڕۆ ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا، سه‌‌‌ڵاحه‌‌‌دین ده‌‌‌میرتاش، هاوسه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌‌‌لان (هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌)ی‌ به‌‌‌ خیانه‌‌‌تکار وه‌‌‌سفکرد.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،له‌‌‌ فڕۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌سته‌‌‌نبوڵ و به‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌ رێکه‌‌‌وتنی‌ بۆ سعودیه‌‌‌، ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیا به‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌وانانی‌ راگه‌‌‌یاند، لێدوانه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌م دواییه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌میرتاش، سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین پارتی‌ کوردی‌ له‌‌‌ تورکیا، خیانه‌‌‌ته‌‌‌ و گێچه‌‌‌ڵپێکردنێکی‌ ئاشکرایه‌‌‌.  ئه‌‌‌ردۆغان وتیشی‌: "گه‌‌‌ل و یاسا ئه‌‌‌و پارته‌‌‌ ته‌‌‌مبێ‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن".  بە پێی ئەم راپۆرتەن دوێنێ‌ دوو شه‌‌‌ممه‌‌‌، ئاژانسی‌ هه‌‌‌واڵی‌ "دۆغان" له‌‌‌ زاری‌ داواکاری‌ گشتی‌ تورکیاوه‌‌‌، ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ دۆسییه‌‌‌ی‌ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌میرتاش کرد.  جێگەی باسە کە، له‌‌‌ هه‌‌‌فته‌‌‌ی‌ رابردوودا، هاوسه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌‌‌لان (هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌) سه‌‌‌ردانی‌ روسیای‌ کرد و له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی‌ گردبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانیشدا له‌‌‌ شاری‌ ئاماد، داوای‌ پێدانی‌ خۆسه‌‌‌ریی دیموکراتی‌ بۆ کوردانی باکووری‌ کوردستان کرد. 


8 ساڵ و 10 مانگ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران