لە دوای تیپەربوونی حەفتەیەک بەسەر کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، شەوی رابردوو 28ی خەزەڵوەری 1396، خامنەی بە شێوەیەکی نهێنی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە
لە دوای تیپەربوونی حەفتەیەک بەسەر کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، شەوی رابردوو 28ی خەزەڵوەری 1396، خامنەی بە شێوەیەکی نهێنی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەو پارێزگایەی کردوە.
راگەیەنە حکومەتیەکان ئیدیعای ئەوە دەکەن کە ئەم دیدارە لە ناکاو بووە و خامنەی لەدوای چوونە نێو ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان، بەشەودا چاودێری چادرەکانی زیان لێکەوتووانی کردووە.
وادیارە لە دوای سەردانەکەی رۆحانی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و نارەزایەتی خەڵکی لەدژی خامنەیی، ئەو لە ترسی رق و توورەیی خەڵک، بە شەوداوو بە دزیەوە چوبێتە ئەو ناوچانە.