رۆژی یەکشەممە 19ی نوامبری 2017 کۆبونەوەی بە پەلەی یەکیەتی عەرەب بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بۆ پشکنینی رێگاکانی روبەروبوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانی
رۆژی یەکشەممە 19ی نوامبری 2017 کۆبونەوەی بە پەلەی یەکیەتی عەرەب بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بۆ پشکنینی رێگاکانی روبەروبوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە، بەرێوە چوو.
لەم کۆبونەوە ئەحمەد ئەبوغەیز سکرتێری یەکیەتی عەرەب ووتی :هەڕەشە و دەستێوەردانی رژیمی ئێران لە رادە بەدەرە و ناوچەکە بەرەو هەڵدێرو لە ناوچوون دەبات و کاتی ئەوەیە تا شەڕو توندوتیژی و تایفەگەری لە ناوچەکە نەهڵدرێ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد :موشەکی هاوێژراو لە لایەن چەکدارانی حوسیەوە بۆ عەرەبستانی سعودی، بازنەیێک لە دەستێوەردانی رژیمی ئێرانە، ئەم هێرشە موشەکیە لە شێوازی خۆی بە مانای پەیامێکی دوژمنانە و شەڕخوازانە لە لایەن رژیمی ئێرانە .
سکرتێری یەکیەتی عەرەب ئاماژەی کرد: رژیمی ئێران پشتگیری کردوە لە تاقمی چەکدار لە چەندین وڵاتی عەرەبی ،و ئێمە ئەم کردەوە دژمنکارانە و خۆسەپێنانەی رژیمی ئێران مەحکوم دەکەین .
دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران هەر جۆرە دەرفەتێک بۆ دروست بوونی بنەمای پەیوەندی بە دروست لەگەڵ جیهانی عەرەب لە ناوی بردوە .
هەروەها ووتیشی: رژیمی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە تا خەنجەرێ لە پشتی عەرەبستان و وڵاتانی کەنداوی فارس بدا، و تاوانی ئەوە خەڵکی یەمەن دەیدەن.
وەزیری دەرەوەی جیبوتی کە رییسی دورەیی کوبوونەوەی یەکیەتی عەرەبیە لە وتەکانی خۆیدا داوای کرد کە رژیمی ئاخوندی لە دەستێوەردانی خۆی لە ناوچەکە دەسهەڵگرێ. ناوبراو هێرشی موشەکی ئەو چەکدارانە کە بە پاڵپشتی بە رژیم ئاخوندی بۆ ریاز بە مەترسی دار ناوبرد کە ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستوتە مەترسیەوە.
لە کۆبوونەوەی یەکیەتی عەرەب عادڵ جوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ،وڵامی ئەرێنی و خێرای وڵاتانی عەرەبی بە داواکاری عەرەبستان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەی بە نیشانەی ئەم راستیەدانا کە ئاسایش و پاراستنی ناوچەکە بەهۆی دەستێوەردانی موشەکی رژیم ئێران لەگەڵ مەترسی گەورە روبەروە.
هەروەها ووتی:دەستێوەردانی رژیمی ئێران چەند جارە بوەتەوە و تا ئیستا ٨۰موشەکی بالستیکی دروسکراوی رژیمی ئێران لە یەمەنەوە هاوێژراوە.