لە شاری "گران" لە وەڵاتی نۆروێژ کۆری پرسەو سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکە گوڵچین دایکی هاوڕێ عەبدوڵا قادری ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات
رۆژی یەکشەممە 19ی نوامبری 2017 لە شاری "گران" لە وەڵاتی نۆروێژ کۆری پرسەو سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکە گوڵچین دایکی هاوڕێ عەبدوڵا قادری ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی سازمانی خەبات و بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ بە ئامادە بوونی کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتە و دۆستان و ناسیاوان، بەرێوەچوو.
لە بەشێکی کۆرەکەدا بەرێز سکرتێری گشتی چەند پەیڤێکی لەسەر دڵسۆزیەکانی پورە گوڵچین پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و سهرهخۆشی به کاک عهبدولا و خانهوادهی بهرێزیان راگهیاند و سپاسی ئامادەبووانی کرد کە له خەمی لەدەست چوونی ئەو دایکە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەدا هاوبهشیان کرد.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، کاک بابەشێخ دا ئیشارەی بە دۆخی خهڵکی کورد له شارو ناوچهکانی کوردستان لە کرماشان که گەورە و بچووک و پیر و لاو و ژن و پیاوی شارهکانی دیکهی کوردستان بە حەماسەتە بەدەم زیان لێکەوتوانهوه چوون و کۆمەک و هاوکاریان بۆ کۆکردنەوەو که ئهو ههولانهی جهماوهری کوردستان کۆسپ و تەگەرەیان له لایهن دهسهلاتدارانی رژیم بۆ دروست کراوه. هەروەها بەرێزیان فەرمویان لە دێر زەمانەوە لە چواردەورەوە پیلان بۆ لەناوبردنی ئێمەی کورد دادهنرێ و هێرشمان دەکرێتە سەر و رژیمی ئاخوندی زوڵم و ستهمی بێ بهزییانه له بهرانبهر دانیشتوانی کوردستان پهیرهو دهکات بەڵام ئەوەی گەلەکەمانی بە زیندوویی راگرتووە بوونی دایکانی نیشتمانپەروەر و مقاومەتی گەلەکەمان و پیشمهرگه نهبهزهکانه.
شایانی باسە رۆژی شەممە 18ی نوامبری 2017 دایکە گوڵچین محەمەدی لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.