کۆمیتەی داکۆکی لە مەحموود ساڵحی نووسیوویانە: "پزیشکانی چارەسەری مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی و بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سەقز،
بەپێی هەواڵی کۆمیتەی داکۆکی لە مەحموود ساڵحی نووسیوویانە: "پزیشکانی چارەسەری مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی و بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سەقز، وێڕای هوشداریدان لەبارەی بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، بە هۆی ئەویکە ناوبراو تووشی چەند جۆر نەخۆشینی هەناوی هاتووە، دەبێت دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکانی تاران یان تەورێز بگوازرێتەوە".
لەو بەیاننامەیدا هاتووە: " بەداخەوە بەرپرسانی دەزگای قەزایی بە نیسبەت ئەو داواکارییە هیچ هەڵوێستێکی ئەرێنیان لە خۆیان نیشان نەداوە و مەحموود ساڵحی سەرەڕای دۆخی نالەباری جەستەیی هەروەها لە زیندان ڕاگیراوە و هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ قەناعەت پێهێنانی ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەکان بێ ئاکام ماوەتەوە".
ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە کە بۆ چارەسەری پزیشکی بە دەست و پێی بەستراوە بۆ نەخۆشخانە گوازرابوویەوە، سەرەڕای هۆشداری پزیشکەکان بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز گەرێندرایەوە.
مەحمودی ساڵحی سەرەڕای نەخۆشی دڵ بە هۆی کێشەی گورچیلە دەبێ حەفتەی دوو جار دیالیز بکرێت. ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی حوکمی دادگای رژیم لە سنە بە قووڵبەستی لە نەخۆشخانە دیالیز کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ساڵێک حوکمی زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.