وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایەڵکەیەکی سەربه سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی کە لە کۆمەڵێک کەس و ناوەند پێکدێ، بەهۆی دەوریان لە پرۆژەی ساختەکردنی دراو بۆ هێزی تی
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایەڵکەیەکی سەربه سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی کە لە کۆمەڵێک کەس و ناوەند پێکدێ، بەهۆی دەوریان لە پرۆژەی ساختەکردنی دراو بۆ هێزی تیرۆریستی قودس کردە ئامانج و گەمارۆی خستە سەریان.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا دوو کەس و چوار ناوەندی سەر بە سپای پاسدارانی رژیمی ئێران خراونە لیست و گەمارۆیان خرایە سەر.
هەواڵدەری فەرانسە لەبارەی گەمارۆکانی خەزێنەداری ئامریکاوە نووسی: ئەو گەمارۆیانە بە کردەوە کەس و ناوەندەکانی ناویان لەو لیستەدا جێگیر کراوە لە زۆربەی بانکە جیهانیەکان بێ بەش دەکرێن و ناوەندە داراییەکانی ئامریکا لە سات و سەودا لەگەڵ ئەوان قەدەغە دەکات.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکادا هاتووە: رۆژی دووشەممە نووسینگەی چاودێری دارایی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایەڵکەیەکی پێکهاتوو لە چەند و کەس و ناوەند کە خەریکی بەرنامەیەکی بەربڵاو بۆ هاوکاری هێزی قودسی سپای پاسداران لە ساختەکردنی دراو بە مەبەستی پشتیوانی لە چالاکی تێکدەرانەی ئەوان خرانە لیستی تیرۆرەوە.
ئەو رایێلکەیە بۆ دەوردانەوەی ئەو سنووردانانەی چاودێری هەناردەکردنی ئوروپا، لە هەنگاوگەلێک بۆ فریودان کەڵکی وەرگرتووەو کەل و پەل و مەوادی پێشکەوتووی بۆ چاپی دراوی ساختەی یەمەنی بۆ هێزەکانی سپای قودسی سپای پاسداران بەرهەم هێناوە کە نرخەکەی سەدان ملیۆن دولارە. هێزی قودسی سپای پاسداران بەپێی فەرمانی 13224 لە لیستی تیرۆردایە.
ئیستیون مونچین وەزیری خەزێنەداری ئامریکا لە پێوەند بە ئابڵوقە نوێیەکان دژ بەو رایێڵکەی سەر بە سپای پاسداران، وتی: ئەو بەرنامە ئاستی قوڵی فریوکاری ئاشکرا دەکات کە هێزی سپای قودسی سپای پاسداران هەوڵیان ئەوەیە لەو رێگەوە دژ بە شیرکەتە ئوروپاییکان، وەڵاتانی کەنداو و هەموو جیهان بۆ پشتیوانی لە چالاکی تێکدەرانە بە کار دەبرێ. ساختەکردنی دراو زەربە لە دڵی سیستەمی دارایی جیهانی دەدا.
وەزیری خەزێنەداری ئامریکا لە درێژەدا وتی: لە کاتێکدا کە سپای پاسداران دەوری خۆی لە ئابووری ئێراندا دەشارێتەوە و لە پشتی نیقابدا سات و سەودا بۆ پێشخستنی ئامانجە زیانبارەکانی دەشارێتەوە، ئەو بەرنامە ساختەکردنی دراو، بە تازەیی ریسکهایەک نمایش دەدا کە هەر کەس لەگەڵ (رژیمی) ئێران تەجارەت بکات، لەگەڵی بەرەوروو دەبێ.