کۆشکی سپی رۆژی سێ شەممە 30ی خەزەڵوەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤیلادیمیر پۆتین
کۆشکی سپی رۆژی سێ شەممە 30ی خەزەڵوەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆککۆماری روسیە وتووێژیان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، شەری سوریە، رژیمی ئێران، ئەفغانستان، هەرەشەی ئەتۆمی کورەی باکور و ئاڵۆزیەکانی ئۆکراین، بابەتە سەرەکیەکانی وتووێژی یەک سەعاتەی دوو سەرۆککۆمار بوون.
دۆناڵد ترامپ بە پەیامنێرانی وتووە کە خۆی و سەرۆککۆماری روسیە (زۆر بەهێزەوە لەبارەی پێک هێنانی ئاشتی لە سوریە) و ( زۆر بەهێزەوە لە بارەی کورەی باکور) وتوویژمان کردووە.