پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پاسدار عەلی جەعفەری: دەبێ حیزبوڵا خاوەن باشترین جۆرەکانی چەک بێ

پاسدار عەلی جەعفەری: دەبێ حیزبوڵا خاوەن باشترین جۆرەکانی چەک بێ

پاسدار محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران، پێداگری له‌سه‌ر پێویستی پێدانی‌ باشترین جۆری چه‌ک به‌ حزبوڵڵای لوبنان

 پاسدار محه‌‌‌مه‌‌‌د عه‌‌‌لی جه‌‌‌عفه‌‌‌ری، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران، پێداگری له‌‌‌سه‌‌‌ر پێویستی پێدانی‌ باشترین جۆری چه‌‌‌ک به‌‌‌ حزبوڵڵای لوبنان کردەوەو گووتی : "چه‌‌‌که‌‌‌کانی حزبوڵڵا به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک دانووستانی له‌‌‌سه‌‌‌ر ناکرێت".

ئه‌‌‌مڕۆ پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ 2ی سەرماوەزی 1396، پاسدار محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئێران،  له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کی رۆژنامه‌‌‌وانیدا رایگه‌‌‌یاند: ناسنامه‌‌‌ی حزبوڵڵا له‌‌‌ چه‌‌‌که‌‌‌کانیدایه‌‌‌، پێویسته‌‌‌ پڕچه‌‌‌ک بکرێن بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رگریی له‌‌‌ گه‌‌‌لی لوبنان بکه‌‌‌ن و ئاماده‌‌‌ی رووبه‌‌‌ڕووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئیسرائیل بن".

جه‌‌‌عفه‌‌‌ری ده‌‌‌ڵێت: "چه‌‌‌که‌‌‌کانی حزبوڵڵا دانووستانی له‌‌‌سه‌‌‌ر ناکرێ‌، چونکه‌‌‌ گه‌‌‌لی لوبنان و حزبه‌‌‌ بچووکه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ وڵاتانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ش، پاڵپشتی له‌‌‌ حزبوڵڵایه‌‌‌کی چه‌‌‌کدار ده‌‌‌که‌‌‌ن".

ئه‌‌‌و فه‌‌‌رمانده‌‌‌ باڵایه‌‌‌ی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران ده‌‌‌ڵێت: "لوبنان ئامانجی یه‌‌‌که‌‌‌می ئیسرائیله‌‌‌، ده‌‌‌بێت چاره‌‌‌نووسی میحوه‌‌‌ری به‌‌‌رگریی به‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوویی بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئیسرائیل یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پایه‌‌‌کان بکاته‌‌‌ ئامانج، ئه‌‌‌وانی دیکه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رگریی لێکردنی راده‌‌‌په‌‌‌ڕن".

 

له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ حه‌‌‌سه‌‌‌ن رۆحانی سه‌‌‌رۆککۆماری رژیمی ئێران گوتبووی: حزبوڵڵا به‌‌‌شێکه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌لی لوبنان و خاوه‌‌‌نی جه‌‌‌ماوه‌‌‌رێکی زۆره‌‌‌، چه‌‌‌که‌‌‌کانیان هه‌‌‌ڵگریی خه‌‌‌سڵه‌‌‌تی به‌‌‌رگریکارانه‌‌‌یانه‌‌‌ و ته‌‌‌نها بۆ رێگه‌‌‌گرتن له‌‌‌ دوژمنکارییه‌‌‌کانی ئیسرائیل به‌‌‌کاریده‌‌‌هێنن".


6 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاسدار عەلی جەعفەری: دەبێ حیزبوڵا خاوەن باشترین جۆرەکانی چەک بێ

پاسدار عەلی جەعفەری: دەبێ حیزبوڵا خاوەن باشترین جۆرەکانی چەک بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران