مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک بند کردن ئازاد کرا.
مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک بند کردن ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 2ی سەرماوەزی 1396، حکومی ساڵێک زیندانی مەحموود ساڵحی لەلایەن لقی چواری دادگای تێهەڵچوونەوەی رژیم لە پارێزگای سنە کەم کرایەوە بۆ پێدانی پووڵ و حوکمی ئازادی ناوبراو ڕادەستی گرتووخانەی شاری سەقز و پاشان ئازاد کرا.
مانێک لەوەپێش مەحموود ساڵحی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
مەحموود ساڵحی سەرۆکی پێشووی یەکێتی نانەوخانەکانی شاری سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمیتەی هاوئاهەنگی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران بووە.