ئەحمەدی نژاد لە وتووێژێکدا لەگەڵ سایتێکی نزیک لە خۆی بە ناوی دەوڵەتی بەهار، زۆر بە توندی دەزگای قەزاییەی رژیمی خستە ژێری زەربەوەو وتی: دەزگای قەزاییە دەسەڵاتەک
ئەحمەدی نژاد لە وتووێژێکدا لەگەڵ سایتێکی نزیک لە خۆی بە ناوی دەوڵەتی بەهار، زۆر بە توندی دەزگای قەزاییەی رژیمی خستە ژێری زەربەوەو وتی: دەزگای قەزاییە دەسەڵاتەکانی بەرفراوانە. تەنیا دەزگایەکە کە هیچ چاودێریەکی لەسەر نیە، ... عەمەلکەردی دەزگای قەزاییە رەوتێکی تەواو جاسوسی هەیە. لە ئێستادا هەموو وڵات لە مەترسیدایەو هیوایەک بۆ بونی عەداڵەت نیە.
ناوبراو وتیشی، ئێمە ئینقلابمان کرد کە دەزگای قەزایی بەم شێوەیەی لێبێ؟ کۆتایی قسەکانیان ئەوەیە کە هەموو وڵات بدەنە دەست من بۆ ئەوەی چاک ببێت. باشە ئەمە قسەی هەر تاغوتی و هەر دیکتاتۆرێک ئەم قسەیە دەکات. ئێوە کەسانێکن کە خۆتان لە سەروی قانون و خەڵکەوە دەبینن؟ ئەگەر دیکتاتۆری دەزگای قەزاییمان دەویست پێشتریش هەبوو.