بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری 3ئێف کە 10 کۆڵبەری تێدابووە کەسێکیان دەمرێ و شەشی دیکەش بریندار دەبن.
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری 3ئێف کە 10 کۆڵبەری تێدابووە کەسێکیان دەمرێ و شەشی دیکەش بریندار دەبن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو سەعات 7ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی 3ی سەرماوەزی 1396، ئۆتۆمبێلێکی جۆری 3ئێف کە کۆڵبەرانی دەگواستەوە لە ڕیگای بانە ئارمردە و لە نزیک گوندی کۆچەری هەڵدێرا و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی "رێبوار سەعیدی 32 ساڵە و خێزاندار گیانی دا و شەش کۆڵبەریش بریندار بوو.
هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناونیشانی بریندارەکانی ئەو رووداوە نەزانراوە.