یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 9ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 9ی بەفرانباری 1394

تەنیا یەک وەشانگەی کوردی لە ئیلام کتێبیەکانی چووەتە پیشانگا
 لە پیشانگای کتێبی پارێزگای ئیلام، ١٨ ناونیشان کتێبی کوردی پیشانی خەڵک دران.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، نووسەران و شاعیرانی کوردی ئیلام، بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان لە نۆیەمین پیشانگای سەراسەریی کتێبی پارێزگای ئیلامدا کردووە. لەم پیشانگایەدا کە تاکوو ڕۆژی پێنج‏شەممەی ئەم حەوتوویە بەردەوام دەبێ، ١٨ ناونیشانی کتێبی کوردی لە بوارەکانی ئەدەبی، مووسیقا، ئیلامناسیی و فەرهەنگی پیشان دەدرێن. لە ٢٨٣ وەشانگەی بەشدار لەم پیشانگایەدا، ٥ چاپەمەنی لە پارێزگای ئیلام بەشدارە و بە وتەی زاهیر سارایی، چالاکی فەرهەنگیی ئیلام، لەو نێوەشدا تەنیا یەک وەشانگەی کوردی بەرهەمەکامی پیشان دراون. چاپەمەنیی زاگرۆس کتێبە چاپکراوەکانی خۆی هێناوە و ئیزن بە هیچ وەشانگەیەکی دیکە نەدراوە کە بەشدار بێت.مەیسەم خۆرانی،مستەفا بەیگی، شەمسوڵڵا لوتفی‏کار، کامران ڕەحیمی و... ناوی ئەو نووسەر و ئەدیبانەیە کە بەرهەمە کوردییەکانیان لە پیشانگا نمایش کراون. لە بەشەکانی دیکەی ئەو پیشانگایەدا، مۆسیقای کوردی بە ئامێری دووزەلە لە لایەن هونەرمەند عەلی‌دووست فەلاحەتی و هەروەها مورتەزا دەشتیەوە ژەنرا، کە لە لایەن بەشداربووانی پیشانگاکەوە پێشوازی لێ کرا.

خەڵاتی مافی مرۆڤی زانستگەی تۆرێنتۆ پێشکەشی کەبوودوەند کرا
هاوسەری محەممەدسەدیق کەبوودوەند بەرپرسی زیندانیکراوی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی ناوبراو، خەڵاتی دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤی وەرگرت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەم ساڵ زانستگەی شاری تۆرێنتۆ لە کانادا ڕێزی لە محەممەدسدیق کەبوودوەند ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی کورد گرت کە ساڵانێکە لە بواری مافی مرۆڤدا تێکۆشانی هەیە. خەڵاتی ichrی زانستگەی تۆرێنتۆ کە لە لایەن سێ خوێندکارەوە دیاری کراوە، بە بەشداریی چالاکانی مەدەنیی کوردستان بە نوێنەرایەتی بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، درایە خاتوو پەریناز حەسەنی. لەم ڕێوڕەسمەدا کە ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵی کەبوودوەند لە تاران بەڕێوەچوو، وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، دوایین دۆخی محەممەدسدیق کەبوودوەند لە زیندانی باس کرد و لە نەدانی ئازادیی مەرجدار و یاسایی بەو چالاکەی بواری مافی مرۆڤ، بە توندی ڕەخنەی گرت. ئیجلال قەوامی لە درێژەدا، هاودڵیی و هاوکاریی خەڵکی لە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەی کەبوودوەندی بەرز نرخاند.

شوێنەواری حەفتا هەزار ساڵە لە ئەشکەوتەکانی ڕووباری سیروان دۆزرایەوە 
پشکنینە شوێنەوارناسیەکان لە ئەشکەوت و حەشارە بەردینەکانی دۆڵی ڕووباری سیروان لە پارێزگای کوردستان، دۆزینەوەی شوێنەواری ڕاوچیەکانی چاخی بەردین و ئەشکەوتنشینە سەرەتاییەکانی بە دوادا بوو.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە پەیوەندیە گشتیەکانی لێکۆڵینگەی میراتی کەلتووری و گەشتیاری، فەرەیدوون بیگلەری سەرپەرشتیاری دەستەی شوێنەوارناسی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: دۆزینەوەی چەندین بەرهەمی چاخی بەردین لە کوردستان ئەوەمان نیشان دەدات کە ڕاوچیە سەرەتاییەکان لە زیاتر لە چل هەزار ساڵ پێش ئێستاوە تا نزیک دوازدە هەزار ساڵ پێش لە دۆڵی ڕووباری سیروان دەژیان. بە پێی وتەکانی سەرپەرشتیاری ئەم دەستە شوێنەوارناسیە بەرهەمە دزۆراوەکان بریتی لە کەرەستەی بەردی، ئێسک و پروسکی ئاژەڵە راوکراوەکان و پاشماوەی سۆبەن کە هی سەردەمی چاخی بەردینی ناوەڕاست، چاخی بەردینی نوێ و دەرەوەی چاخی بەردینن کە ئەم کۆمەڵە ئەشکەوت و حەشارگەیە بە درێژایی ڕووباری سیروان و لە زنیک گوندی "ناو" لە شاری سەروئاوا هەڵکەوتوە و پشکنینەکان لە سێ شوێنی جیاواز دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە گرینگانەی بەدوادا بوە. ئەم شوێنەوارە دۆزراوانە بۆ یەکەم جار زانیاری بە سوودیان لەبارەی شێوەی ژیان، ڕاو و کەلتووری دروستکردنی کەرەستەکانی ئەم کۆمەڵگا سەرەتاییە ڕاوچی و کۆکەرەوەی خواردەمەنیانەی داوەتە دەستی لێکۆڵەرانەوە.

رێژەی مۆعتادانی سەرشەقام لە ئێران 10 هێندە زیادی کردووە
رێژەی گیرۆدەبووان بیە مادەی هۆشبەر لە سەر شەقامەکانی ئێران هەشت بۆ دە هێندە زیادی کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەعید سفاتیان سەرۆکی کار گرووپی کەم کردنەوەی ئیعتیاد لە  شۆرای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام رۆژی سێشەممە 8ی بەفرانباری 1394، وێڕای دانپێدانان بەم راستییە وتی، رێژەی گیرۆدەبووان بە مادەی هۆشبەر لە سەر شەقامەکان 10 هێندەی رابردوو زیادی کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو رایگەیاند، لە ساڵی 85 رێژەی گیرۆدەبووانی سەر شەقام لە هەموو ئێران 15 هەزار کەس بوون کە لە ئێستادا لە رێژەی یەک میلیۆن و 300 هەزار کەس مۆعتاد لە ئێران  120 بۆ 150 هەزار کەسیان لەسەر شەقامەکانن کە ئەمە رێژەێکی ترسناکە. جێگەی باسە کە ناوبراو وێرای ئاماژە بە دزینی بوجەی تەرخانکراو بۆ موعتادان وتی، سەرای ئەوەیکە دەوڵەت 30 میلیلرد تمەنی بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە بەڵام دیار نیە ئەو پارەیە چی لێهاتووە.

رووسیە: ئۆرانیۆمی پێتێندراوی رژێمی ئاخوندی نێردراوەتە دەرەوەی وڵات
وەزارەتی دەرەوەی رووسیە رۆژی سێشەممە 8ی بەفرانباری 1394، بە دەرکردنی بەیاننامەێک رایگەیاند، ئۆرانیۆمی پێتێندراوی رژێمی ئاخوندی وەک ئەوەی لەسەری رێک کەوتبوون لە لایەن زانا رووسیەکانەوە لە خاکی ئێران دوور خراونەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی یەکشەممە 6ی بەفرانباری 1394، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی سازمانی ئێنرژی ئەتۆمی رژێم رایگەیاندبوو کە، تاکوو ئێستا 9 تەن ئۆرانیۆمی پیتێندراومان داوەتە رووسیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دووشەممە 7ی بەفرانبار جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەێکدا رایگەیاند، 11 تەن ئۆرانیۆمی پیتێندراوی رژێمی ئاخوندی بە کەشتی بۆ رووسیە گوازراونەتەوە و وتی، ئاژانسی نێونەتەوەیی ئێنرژی ئەتۆمی دەبێت پشتراستی بکاتەوە کە تەنیا 300 کیلۆ ئۆرانیۆمی پێتێندراو بە خەستی کەم لە ئێران ماوەتەوە.

سووریا دوو نامەی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد
حکومەتی سووریا دوو نامەی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و تێیدا تورکیا، سعودیە و قەتەر بە پشتیوانی راستەوخۆی "تیرۆر" لە وڵاتەکەی ناودەبات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی دووشەممە 7ی بەفرانباری 1394، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا، کە تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە "رۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە دوو نامەی ئاراستەی سکرتێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، لەبارەی بوونی داعش، بەرەی نوسرە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە سووریا و ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو وڵاتە". لە نامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو گرووپ و رێکخراوانە لەڕێگەی تەقینەوە و بۆردوومانی هەڕەمەکی خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج و، دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی سووریا تێکبدەن. بەگوێرەی نامەکەی حکومەتی بەشار ئەسەد "تیرۆر لە سووریا لە ئەنجامی پشتگیرییەکی روون و بەرچاوی ئابووریی و چەک و تەقەمەنی لەلایەن وڵاتانی وەک تورکیا، سعودیەی عەرەبی و قەتەر دروست بووە".

به‌‌‌حرێن: ئه‌‌‌هواز وڵاتێکی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بی داگیرکراوه‌‌‌
 له‌‌‌ناو په‌‌‌رله‌‌‌مانی وڵاتی به‌‌‌حرێن، 40 په‌‌‌رله‌‌‌مانتار ئیمزای ئه‌‌‌و یاداشته‌‌‌یان کردووه‌‌‌ که‌‌‌ پێنج په‌‌‌رله‌‌‌مانتار بۆ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌رزیان کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و تیایدا داوا ده‌‌‌که‌‌‌ن دان به‌‌‌وه‌‌‌دا بنرێت که‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌هواز له‌‌‌ ئێران، وڵاتێکی عه‌‌‌ره‌‌‌بی داگیرکراوه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژنامه‌‌‌ی "شه‌‌‌رقولئه‌‌‌وسه‌‌‌ت"ی له‌‌‌نده‌‌‌نی، له‌‌‌سه‌‌‌ر زاری په‌‌‌رله‌‌‌مانتارێک بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ یاداشته‌‌‌که‌‌‌دا ئه‌‌‌وه‌‌‌ هاتووه‌‌‌، ئه‌‌‌هواز یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ وڵاته‌‌‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بییه‌‌‌کان و ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ خۆرهه‌‌‌ڵاتی نیشتمانی عه‌‌‌ره‌‌‌ب، گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یشی به‌‌‌ "عه‌‌‌ره‌‌‌بی ژێر ده‌‌‌ستی ئێران" وه‌‌‌سفکرد. عه‌‌‌بدوڵا بن حوه‌‌‌یل، سه‌‌‌رۆکی لیژنه‌‌‌ی کاروباری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی له‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانی به‌‌‌حرێن، به‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌که‌‌‌ی وتووه‌‌‌: "یاداشته‌‌‌که‌‌‌ ره‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ی داخوازییه‌‌‌کانی گه‌‌‌لی ئه‌‌‌هوازه‌‌‌ بۆ رزگارکردنیان له‌‌‌ سته‌‌‌م که‌‌‌ ئێران ماوه‌‌‌ی ده‌‌‌یان ساڵه‌‌‌ له‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ پیاده‌‌‌ی ده‌‌‌کات".ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شدا که‌‌‌ یاداشته‌‌‌که‌‌‌، سه‌‌‌ره‌‌‌تای گه‌‌‌یاندنی ده‌‌‌نگی ئه‌‌‌هوازییه‌‌‌کانه‌‌‌ به‌‌‌ جیهانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌رخستنی ئه‌‌‌و سته‌‌‌مه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ لێیان ده‌‌‌کرێت. ئه‌‌‌هواز ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ باکووری خۆرئاوای‌ ئێرانه‌‌‌ و ناوه‌‌‌ندی پارێزگای‌ خوزستانه‌‌‌ و به‌‌‌پێی‌ ئاماره‌‌‌کان له‌‌‌ئێستادا نزیکه‌‌‌ی‌ 2 ملیۆن که‌‌‌سی‌ تێدا ده‌‌‌ژی‌ که‌‌‌ زۆرینه‌‌‌یان عه‌‌‌ره‌‌‌بن.


8 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 9ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 9ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران