یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپۆرتێک لە بارەی توندوتیژی دژی ژنان و دۆخی ژنان لە ئێران

راپۆرتێک لە بارەی توندوتیژی دژی ژنان و دۆخی ژنان لە ئێران

هەروەکو ئاشکرایە 25 نوامبر وەک رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیاری کراوە، و بۆتە رۆژێکی نێودەوڵەتی و ئەم رۆژە لە وڵاتاندا یاد دەکرێتەوەو تێیدا چاوێک بەسەر ئەو توندوتیژیانەدا دەخشێنرێتەوە کە بەسەر ئافرەتاندا دێت. مێژووی ئەم رۆژە دەگەرێتەوە بۆ 17ی کانونی یەکەمی 1999، کاتێک کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی بریاری 134/54 ئەم رۆژەی بە بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری کرد.
ئەگەر پێناسەیەکی توندوتیژی بکەین بریتیە لە: هەرجۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی لە دژی جنسی بەرامبەر کە ببێتە هۆکاری دەرد و برینداربوون و ئازاری رۆحی و جەستەی وجنسی. توندوتیژیش چەند نەوعی هەیە کە دەتوانین بەم شێوەیە ئاماژەیان پێ بکەین:
1/ توندوتیژی بەدەنی: ئەم جۆرە لە توندوتیژیە هەر جۆرە بەرخوردێکی کۆمەڵایەتی وەک لێدان، شکەنجەو کوشتن دەگرێتەوە.
2/توندوتیژی رەگەزی: ئەم جۆرەیان بریتیە لە هەر دەست لێدانێکی بەدەنی تا تەجاوز و دەست درێژی کردنە سەر دەگرێتەوە.
3/ توندوتیژی رۆحی: ئەم جۆرە لە توندوتیژی بریتیە لە هەر رەفتارو هەڵس و کەوتێک کە ببێتە هۆکاری شکستە نەفسی و هەست کردن بە کەمی وخۆ بە کەم زانین لە لایەن ژنانەوە.
4/ توندوتیژی دارایی: ژنان لە هەموو وڵاتاندا لە روی مالی و داراییەوە و بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان پەنا دەبەنە بەر مێردەکانیان و داوای پوڵ دەکەن، ئەگەر مێردەکەشی رەزیل و دەست قونجاوبێ‌ ... ئەم دیاردەیەش بە زۆری لە وڵاتی ئێراندا دەبینرێت.
توندوتیژی دژی ژنان مێژویەکی دورو درێژی هەیەو بابەتێکی جیهانیە بابەتێکە کە لە ئێستادا زۆربەی وڵاتانی جیهانی سەرقاڵ کردووە و لە هەر وڵاتێکدا ئەم دیاردەیە بەجۆرێک لە جۆرەکان دەردەکەوێ‌.
هەروەکو باس کرا ئەم دیاردەیە لە هەر وڵاتێکدا و بە جۆرێک هەیەو رووبەروی ئافرەتان دەبێتەوەو بەرۆکیان دەگرێ‌، لە وڵاتێکی وەکو ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان، ئافرەتان رۆژانە روبەرون لەگەڵ ئەم دیاردەیەدا و بەرۆکیان دەگرێت، جا ئەم توندوتیژیانە بە جۆرەهای جۆر یان لە لایەن خێزانەکانی خۆیانەوە روبەرویان دەبێتەوە یان لە لایەن دەسەڵاتی دژە مرۆڤانەی ئاخوندان، یان لە لایەن کۆمەڵگاو کەس و لایەن .....
ئافرەتان لە وڵاتی ئێراندا جیاوازتر لە وڵاتانی تر رەبەروی توندوتیژی و بێ مافی دەبنەوە بەحوکمی بونی دەسەڵاتێکی کە تەواو دژی ژن و باقی چینەکانی دیکەی کۆمەڵگایە، ئافرەتانیش وەک چینێ‌کی سەرەکی کۆمەڵگا قوربانی یەکەمی سیاسەتە دژە ژنیەکانی ئاخوندانن.
ئافرەتان لە ئێراندا لەگەڵ سەنگسار، تەجاوز، لێدان، شکەنجە، سوکایەتی پێکردن، نەبوونی مافی کارکردن، .... بەرەوروون. لەگەڵ ئەوەدا رێژەی خۆکوژی ئافرەتان لە کۆمەڵگەی و بەتایبەت کوردستانی ئێران لە پەرەسەندندایە و ناوەندەکانی پارێزەری مافی ئافرەتان و چالاکانی ئەو بارە بەردەوام لە پەرەسەندنی ئەو دیاردە کۆمەلایەتیە کە دەرئەنجامی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی حاکم بەسەر ئێرانەوەیە ووریایی دەدەن.
بەپێی دوایین ئاماری نافەرمی 66 لەسەدی ژنان لە سەرەتای ژیانی هاوبەشەوە لانی کەم جارێک توندوتیژیان لەگەڵدا کراوە. وە لە ئێران لە هەر 5 دەقیقە 6 کێشە دروست دەبێ و لێکدان و ئازاری لێدەکەوێتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرەوان کەمتر لە 35 لەسەدی توندوتیژیەکانی دەبرێنە لای پۆلیس بۆیە ئاماری تەواو لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێراندا بەردەست ناکەوێ.


6 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتێک لە بارەی توندوتیژی دژی ژنان و دۆخی ژنان لە ئێران

راپۆرتێک لە بارەی توندوتیژی دژی ژنان و دۆخی ژنان لە ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران