وەڵاتانی عەرەب و بەتایبەت وەڵاتانی کەنداوی فارس شاهیدی زنجیرەیەک دەستدرێژی و خراپەکاری رژیمی ئێرانن. ئەو رژیمە بە بەکارهێنانی گروپە تیرۆریستیەکان هەوڵی تێکدانی
وەڵاتانی عەرەب و بەتایبەت وەڵاتانی کەنداوی فارس شاهیدی زنجیرەیەک دەستدرێژی و خراپەکاری رژیمی ئێرانن. ئەو رژیمە بە بەکارهێنانی گروپە تیرۆریستیەکان هەوڵی تێکدانی ئارامی ئەو وەلاتانە دەدات. رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران تۆمەتبارە بە هێرشی جۆراوجۆر کە خەڵکی بێ تاوانی لە عەرەبستان و کوەیت و بەحرین کردووەتە قوربانی.
تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە 30ی خەزەڵوەری 96: لە کاتی هاتنە سەرکاری خومەینی لە ئێران، دەستدرێژی ئەو رژیمە بۆ سەر وەڵاتانی عەرەب بەردەوامە. لە ماوەی 38 ساڵ دەسەڵاتی ئەو رژیمە وەڵاتانی عەرەب قوربانی سەرەکی کردەوەی تیرۆریستی ئەو رژیمە بوون.
لە ساڵی 1985 شێخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح ئەمیری کوەیت لە دوای هێرش کردنە سەر کاروانی ماشینەکانی لە مەرگ رزگاری بوو. نوێنەرایەتیە سیاسیەکانی عەرەبستانی سعودی هێرشیان کراوەتە سەر، دیپلۆماتە سعودیەکان لە ئێران و دەرەوەی ئەو وەڵاتە کوژراون. 21 ساڵ لەوەبەر یەکێک لە دیارترین کردەوە خوێنرێژیەکانی ئەو رژیمە تەقینەوەی بورجەکانی خوبەر لە رۆژهەلاتی عەرەبستان بوو. تانکەرێکی بۆمبرێژکراو بورجێکی بەسەر دانیشتوانەکانی دا وێران کرد.
لە ساڵی 2003 دا ئاسایشی عەرەبستانی سعودی سەلماندی کە رژیمی ئێران لە رێگەی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەوە خوێنینترین کردەوەی لە ریاز ئەنجام داوە. بەحریەن لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو ئامانجی کردەوە تیرۆریستیەکان بووە. ئاسایشی ئەو وەلاتە توانی دەیان بەرنامەی تیرۆریستی هەڵوەشێنێتەوە و توانی دەست بەسەر سەدان تۆن مەوادی تەقەمەنی دا بگرێت.
باڵی تیرۆریستی رژیمی ئێران گەیشتووەتە واشینتەنیش. عادل ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ئەو کاتە سەفیری وەڵاتەکەی لە ئەمریکا بوو. بەرنامەی تیرۆری ئەلجوبێر لە ریستورانێکی واشینتۆن لەلایەن ئەو رژیمەوە دارێژرابوو. بکوژێک کە دەستی لەو کردەوەدا هەبوو دەستگیر کرا و لە ئێستادا دادگایی دەکرێ.
رژیم بەشێک لە کردەوە تیرۆریستیەکان راستەوخۆ ئەنجام دەدات. بەشێکی دیکە لەو جۆرە کردەوانە لەرێگەی باڵ و تاقمەکانی نزیک لە خۆی ئەنجام دەدا. یەکێک لە باڵە سەرەکیەکانی ئەو رژیمی تاقمە چەمدارەکانی حیزبوڵایە.