ڕۆژنامەنووسێکی کرماشانی بەهۆی پشتیوانی لە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو و ڕخنە گرتن لە بەدەمەوە نەچوونی خەڵکی زیان دیتوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
ڕۆژنامەنووسێکی کرماشانی بەهۆی پشتیوانی لە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو و ڕخنە گرتن لە بەدەمەوە نەچوونی خەڵکی زیان دیتوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی پێنج شەممە 2ی سەرماوەزی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری گێڵانی رۆژئاوا پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس ئەرژەنگ زەرگووش و دەستبەسەریان کردووە.
ئەرژەنگ زەرگووش سەرەتای حەفتەی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدۆیی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە وێرای ڕخنە گرتن لە کەمتەرخەمی رژیمی ئێران بە لەبارەی هاوکاری گەیاندن بە خەڵکی لێقۆما و بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندبوو کە زۆرینەی خەڵکی ئەم ناوجەیە خوازیاری ڕووخانی رژیمی ئێرانن و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بە خیانەتکار ناوبردبوو.
پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو رۆژنامەنووسە نادیارە.