لەچاو حەوتووی رابردوو گۆشتی مریشک کیلۆی 250 تمەن گرانتر کرا و کیلۆی بوو بە 7850 تمەن.
لەچاو حەوتووی رابردوو گۆشتی مریشک کیلۆی 250 تمەن گرانتر کرا و کیلۆی بوو بە 7850 تمەن.
گران کرانی گۆشتی مریشک لە کاتێکدایە کە حەوتووی رابردوو راگەیەندرا نرخی نانیش گرانتر بووە و 32 لەسەد زیادی کردووە. محەمەد محەمەدی بەرێوەبەری گشتی چاودێری بازار لە پارێزگای تاران رایگەیاند: ئەوەی بە خەڵک رادەگەیەندرێ لەگەڵ ئەوەی روو دەدا جیایە ئەوەی لە بەرپرسان چاوەروان دەکرێ ئەوەیە زانیاری ناراست بە خەڵک نەدەن.
ناوبراو رایگەیاند: ئەوەی لە تاران روو دەدا جوێ لەوەی نرخی نان 15 لەسەد زیادی کردووە بەڵکوو وەزنی گونکی هەویری نان لەچاو ساڵی 1393 کەم کراوەتەوە و بە بەدواداچوونی ورد بەو ئەنجامە دەگەین نرخی نان نزیک بە 32 لەسەد زیادی کردووە.
لە کاتێکدا نرخی پێداویستی گرینگ خەڵک زیاد دەکات کە دۆخی دارایی و ئابووری خەڵک لەو پەری خراپی دایەو رۆژ لە لەگەڵ رۆژ دوای کرین و دابین کردنی پێداویستی لەلایەن خانەوادەکانەوە لە دابەزیندایە.