لێقەوماوانی ناوچە بومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان لە ئێستادا لە وەزع و بارودۆخێکی خراپی ژیاندا بەسەر دەبەن و رۆژانە نەهامەتی و روداوی چاوەروان نەکراو بەرۆ
لێقەوماوانی ناوچە بومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان لە ئێستادا لە وەزع و بارودۆخێکی خراپی ژیاندا بەسەر دەبەن و رۆژانە نەهامەتی و روداوی چاوەروان نەکراو بەرۆکیان دەگرێ. ئێستا کە وەرزی سەرماو سۆڵەیە و وەرزی باران و بەفرە، ئەمە بۆتە یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکی و چارەسەر نەکراوەکانی ئەم خەڵکە لێقەوماوە، لە لایەکەوە بە هۆی بارانەوە خێوەتەکانیان پر دەبێت لە ئاو، لە لایەکی دیکەوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و سەهۆڵ بەندان لەو ناوچانەدا.
لە لایەکی دیکەوە سوتانی خێوەت و چادری بومەلەرزە لێدراوان قوربانی و کارەساتی هەژێنەر دەخولقێنێ. رۆژی هەینی 3ی سەرماوەزی 1396 لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی سوتانی سیمی برق لە یەکێک لە خێوەتەکان، بە تەواوی لە ناوچوو.
لە ئێستادا هەزاران بنەماڵەی سەربە حەوت شارستانی باکوری پارێزگای کرماشان، بە هۆی بومە لەرزەوە لەناو خێوەت و کانکس دا ژیان بەسەر دەبەن، جێی ئاماژەیە کە بومەلەرزە لەو پارێزگایە لەدوای یەکەم بومەلەرزەوە تا ئێستا 808جاری دیکە لەو ناوچەیە دوبارە بۆتەوە.