رۆژی 21ی نوامبری 2017 کونفرانسی سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەبەرامبەر رژیمی ئێران " رێگەی بەرەو پێشچوون کە لەلایەن رێکخراوی کۆمەڵی ئێرانیان لە ئەمریکا بەرێوچوو، سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەن پاڵێوراوی پێشوی جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا و ژنراڵ چاک والد جێگری پێشووی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوروپا بەشدار بوون قسەیان کرد.
بەرێوەبەری ئەم کونفرانسە لە ئەستۆی پرۆفیسۆر ساشان شیهان، بەرپرسی کاروباری گشتی و نێونەتەوەیی زانستگای بالتیمور بوو و لە کلوپی نەتەوەیی هەواڵنێران بەرێوەچوو.
سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەن و چاک والد روانگەی خۆیان لەمەر "رێگەی بەردەم" لە پێوەند بە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێرانیان راگەیاند.
پرۆقیسۆر ساشان وتی: ئەگەر هاتنی بەهارێکی ئێرانی لە ئارادایە و ئەوەی بیر هێنایەوە، لە جێگیرکردنی ناوی سپای پاسدارانی رژیمی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی هەنگاوێکی گرینگ بوو بەڵام پێویستە هەنگاوی زیاتر بۆ فەلەج کردنی رژیمی ئێران بەجۆرێک هەڵگیری کە ئیتر توانای ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی نەبێ.
سەناتۆر لیبەرمەن لە قسەکانی دا ئیشارەی بەوە دا: بەرنامەی حکومەتی ئێران ئەوەیە کە هەژمونی خۆی لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بسەپێنێ. رژیمی ئێران دەیان هەزار هێز و تاقمی چەکدار و هێزەکانی حیزبوڵای بۆ کوشتار لە سوریە تەرخان کرد، و ئەو هەنگاوە هۆی ئەوپەری نائارامی لەو وەڵاتەو ناوچەکەیە..,
ناوبراو لە درێژدا وتی: یەکێک لە بابەتە جیددیەکان کە راگەیەنە سەرەکیەکانی ئێمە بڵاویان نەکردەوە، نارەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتدارانی ئەو وەلاتە و بۆ ئازادی و مافی مرۆڤە....
سەناتۆر لیبەرمەن لە درێژەی قسەکانی دا باسی لە سیاسەتی نوێی ئەمریکا لە بەرامبەر رژیمی ئێران کرد و با پێداچوونەوە بە سیاسەتی سازانی دەوڵتی ئوباما لە پێوەند بە رژیم و چاوپۆشی لە تاوانەکانی ئەو رژیمە دژ بە خەڵکی ئێران و دەستێ,ەردان لە وەڵاتانی ناوچەکە، بە ئومێدی گۆران لە هەڵسووکەوتی رژیم خوازیاری پەرەپێدانی گەمارۆکان دژ بە رژیم و پشکنینی بەربڵاوی پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی لە ناوەندە سەربازیەکان و شوێنەکانی دیکە بوو.
ناوبراو لە دوای ئەوە خوازیاری پشتیوانی لە مقاومەتی رێکخراوی خەڵکی ئێران و جێگرەوەیەکی دیموکراتیک بۆ رژیم بوو.
ژنراڵ چاک والد جێگری پێشووی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوروپا وتی: بەداخەوە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، دەستی بە بنکە سەربازیەکان ناگات. ئەوان تەنیا دەستی بەو شوێنانە دەگات کە لە رێکەوتننامەکەدا هاتووە، هەر بۆیە لە ئێراندا شوێنی زۆر هەیە کە رژیمی ئێران دەتوانێ تیایدا چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێ و دەستمان پێ یان ناکا.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکا دەبێ بۆ رژیمی ئێرانی روون کاتەوە کە هێزەکانمان لە سوریە دەمێنێتەوە هەتا دڵنیابین کە داعش سەرهەڵناداتەوە و رێگە لە گرتنەوەی هەموو وەڵات لەلایەن ئەسەدەوە بگرین.
ئێمە دەبێ هاوکاری هاوپەیمانە دیموکراتەکانمان لە سوریە بکەین بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی لە دەست داعشیان دەرهێناوە بپارێزن. ئەوە رێگری کردنە لە هاتووی رژیمی ئێران و بۆ ئێمە کارتێکی گرینگ و چارەنووسسازە لە دوای شەری سوریە.
ئێمە دەبێ دژ بە پەرەپێدانی مووشەکی رژیم لە یەمەن و سوریە و لوبنان هەنگاو بنێین.