رۆژی یەکشەممە 5ی سەرماوەزی 1396، سەعد حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان لەوتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤارێکی سەربە عەرەبستان ووتی: رژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە حیزبوڵا، لوبنانی ئاڵوز کردوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە: حیزبوڵا هێزی بەرێوەبردنی وڵاتی نیە و ئەو هێزەشی کە هەیەتی بەهۆی ئەو چەک و چۆڵەوەیە کە لە رژیمی ئیرانی وەرگرتوە.
سەعد حەریری لە کاردانەوەی بە رانبەر بە قسەکانی ئاخوند رۆحانی کە دەیوت بەبێ بەشداری ئێران لە لوبنان هیچ کێشەیەک چارە سەر ناکرێ، ووتی حەسەن رۆحانی ناتوانێ دەستێوەردان بکات لەوەی کە ئێمە لە لوبناندا چی دەکەین.
سەرۆک وەزیری لوبنان هەروەها لە پێوەند بە بارودۆخی سوریا ووتی: دەستێوەردانی روسیە لە سوریە پەیوەندی بە شکست و نەمانی بەشار ئەسەد نیە، و رژیمی ئێران پاش ئەوەی کە لە سوریە شکستی هێنا داوای لە روسیە کرد کە دەستێوەردان بکات.