بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانیی رژیم لە شاری مەریوان ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو ئیدارەیان لە سەر کارەکانیان دەرکرد.
بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانیی رژیم لە شاری مەریوان ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو ئیدارەیان لە سەر کارەکانیان دەرکرد.
بەپێی هەواڵەکان، بەرپرسانی شارەوانیی رژیم لە شاری مەریوان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو ئیدارەیان بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەخت لەکارەکانیان دوور خستووەتەوە.
بەرپرسانی شارەوانی دەرکرانی ئەو کرێکارانەیان بە تەلفوون پێیان ڕاگەیاندوون و هۆکارەکەشایان گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی بوددجە و قەرزداربوونی شارەوانیی مەریوان.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: ئەو کرێکارانە لە کاتێکدا لە سەر کارەکانیان دوور خراونتەوە کە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا هیچ مووچەیەکیان وەر نەگرتووە.
سەرچاوەیەک بەو هەواڵدەریەی راگەیاندووە کە هەر کرێکارێک بۆ وەرگەرتنی مووچەی مانگانەکەی دەنگ هەڵبڕێ و ناڕەزایەتی بکات، هەڕەشەی بانگکێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێ دەکرێ.