رۆژی سێ شەممە 7ی سەرماوەزی 1396، رێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەک لە واشینتۆن لەبارەی هاوکاریەکانی ئەمریکا و ئوروپا وتی ئەمریکا لەگەڵ هەموو هەرەشەکانی رژیمی ئێران و هەڵسوکەوتە خراپەکانی بەرەوروو دەبێـتەوە.
نابراو لە بەشێک لە قسەکانی لە ناوەندنی ویلسۆن و تی: لەدوای بریاری ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار دناڵد ترامپ لەبارەی سیاسەتی نوێی کۆشکی سپی لە بەرامبەر رژیمی ئێران، ئەو بابەتانەی ئەمریکا و ئوروپا پێکەوە گرێ دەدا، زیاترە لەو بابەتانەی دەبنە هۆی ناتەبایی ئێمە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی چیتر بەرجام تاکە خاڵی گرینگی نێ,ان ئەمریکا لەبەرامبەر رژیمی ئێران نیە. ئێمە پێبەندی بەدواداچوون بۆ تێکرای هەرەشەکانی ئو رژیمەین. ئێمە داوا لە هاوبەشە ئوروپاییەکانمان دەکەین بێنە ریزی ئێمە و لەبەرامبەر هەڵسووکەوتی خراپەکارانەی رژیمی ئێرانەوە بوەستن.
رێکس تیلەرسۆن تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرکوتی زاڵمانەی خەڵک لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پێشێلکاری ئازادیە کەسیەکان، سیاسی و مەزهەبیەکانە.
ناوبراو وتی: ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئوروپا نایانەوێ بە جۆرێکی دیکە بەرەورووی هەشە ناوکەییەکانی کورەی باکوور ببنەوە و هیچ وەڵاتێک لەگەڵ کردەوە خۆسەپێنەکانی رژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، لە رێگەی پشتیوانی لە رێکخراوە تیرۆریستی و تاقمەچەکدارەکان لە عێراق و سوریە و بەرنامەی چالاکی موشەکی بالستیک دا، نیە.