رۆژی سێ شەممە 7ی سەرماوەزی 1396 لە شارەداری ناوچەی 5ی پاریس کونفرانسێک بۆ پشتیوانی لە بزوتنەوەی دادخوازی شەهیدانی کوشتاری 67 و هاوپێ,ەندی لەگەڵ هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان بەرێوەچوو.
لەو کونفرانسەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی خەڵک، شاراەدارەکانی فەرانسە و کەسایەتیە سیاسیەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشدار بوون.
بەشداربووان لە قسەکانیاندا تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بکەرانی کوشتاری ساڵی 67 دەبێ ببرێنە پێی مێزی عەدالەت و دادگایی بکرێن و دەبێ لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەیی لەبارەی ئەو جینایەتە گەورەی رژیمی ئاخوندی ئەنجام بدرێ. هەروەها جینایەت و سەرکوتی خەڵک لە ناوخۆی ئێران، شەپۆلی ئێعدامەکان و دەخاڵەتەکانی لە وەلاتانی ناوچە وەکوو وەڵاتانی سوریە، عێراق، یەمەن و لوبنانیان مەحکوم کرد.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووان و کەس و کاری قوربانیان کوشتاری ساڵی 67 هاوپێوەندی و هاودەردی خۆیان لەگەڵ خەڵکی بوومەلەرزەە لێدراوی پارێزگای کرماشان راگەیاند.