مایک پێنس جێگری سەرەککۆماری ئەمریکا لە ناوەندی هزری هادسن وتی بەرپرسانی رژیمی ئێران هەروا لە سەرەکی ترین رژیمەکانی پشتیوانی تیرۆریزمە و ئەو بابەتە بۆ ئەمریکا قەبوڵ ناکرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لەپێوەند بە وەڵاتی پلەیەک بۆ پشتیوانی لە تیرۆرزم، دۆناڵد ترماپ وریایی بە رژیمی ئێران داوە. لە ماوەیەی چەندین دەیە، رژیمێکی دەمارگرژ لە تاران هەژمونی سەرەتانزای خۆی لە ناوچەکە و جیهان پەرە پێداوە. رژیمی ئێران هۆی خوێنرێژی و بشێوی لە ئارژانتین هەتا عەرەبستانە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەدوای خۆ سەپادن بەسەر رۆژهەلاتی ناوەراستەوە. لە ئێستادا رژیمی ئێران پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستە مەترسیدارەکان دەکات.
مایک پێنس وتی: رژیمی ئێران بەرنامەی نهێنی ناوکەیی خۆی درێژە پێ دەدا و خەریکی بەرهەمهێنانی مووشەکی پێشکەوتووی بالستیکە بە ئامانجی هەرەشەکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان. دۆناڵد ترامپ رێکەوتنی ئەتۆمی بە هۆی گوستاختر بوونی هەڵسووکەوتەکانی رژیمی ئێران لە ناوچە و جیهان ناوبرد.
لە کۆتایی دا جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتی کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ تەئیدی بەرجام ناکا. هەر بۆیە دۆناڵد ترامپ بە روونی وتی کە ئەمریکا ئیتر پێبەند بوونی رژیمی ئێران ناسەلمێنێ و چیتر پشتیوانی رژیمی ئێران لە تیرۆریزم لە سەرامسەری جیهان قەبوڵ ناکات.