ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی کورەی باشوور رایگەیاند کە کورەی باکوور مووشەکێکی بالستیکی تاقی کردووەتەوە. ئەو ناوەندە وتوویەتی ئەو مووشەکە لە لای رۆژهەڵاتەوە تەقێندرا
ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی کورەی باشوور رایگەیاند کە کورەی باکوور مووشەکێکی بالستیکی تاقی کردووەتەوە. ئەو ناوەندە وتوویەتی ئەو مووشەکە لە لای رۆژهەڵاتەوە تەقێندراوە و ئەرتەشی ئەو وەلاتە و ئەمریکا خەریکی بەراوردی ووردەکاری ئەو هەنگاوەی کورەی باکوورن.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەوە یەکەم تاقی کردنەوەی مووشەکی کورەی باکوور بووە.
هەر زوو کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆککۆماری ئەو وەڵاتەو سەرۆکی کورەی باشوور، تاقی کردنەوەی مووشەکی بالستیک لەلایەن کورەی باکووریان بە مەترسی بۆ سەرانسەری جیهان زانیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاسوشیتدپرێس دۆناڵد ترامپ رۆژی چوارشەممە لەبارەی ئەو هەنگاوەی کورەی باکوور تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی کورەی باشوور و سەرۆک وەزیری ژاپۆن قسەی کردووە. سەرۆکی ئەو سێ وەڵاتە پێ یان وایە دروست کردنی ئەو جۆرە مووشەکانە ئەوندەی دیکە ئەو وەلاتە لە باری دیپلۆماتیک و ئابووریەوە گۆشەگیرتر دەکات و پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکەیی و مووشەکی بالستیکی کورەی باکووریان مەحکوم کردووە.