بەندکراوێکی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵ، شەوی 8ی سەرماوەزی 1396، بەندکراوێکی بەندی یەکی زیندانیی ڕەجایی شاری کەرەج بەناوی محەمەد لوڕ 31 ساڵە خۆی هەڵواسیوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەگەری خۆکوشتنی ئەو زیندانییە سزای نادادپەرورانە، بارودۆخی نالەباری زیندان و هەڵسووکەوتی سووکایەتی کردن بە زیندانییەکان دەگەڕێتەوە.