ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا محەممەدزادە، لە کاتێکدا کە لە رێگای دیواندەرە بۆ بیجار دەرۆشتن و بە هۆی راوەدوونانیانەوە
رۆژی شەممە رێکەوتی 4ی سەرماوەزی 1396، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا محەممەدزادە، لە کاتێکدا کە لە رێگای دیواندەرە بۆ بیجار دەرۆشتن و بە هۆی راوەدوونانیانەوە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە، هەڵاتن و تووشی رووداوی هاتوو چۆ بوون و لەئاکامدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی سوغرا تەیموری گیانیان لەدەست دا .
ئەم ژن و مێردە دەزگای ماهوارەیان گواستووەتەوە بۆ تاران و لە رێگەدا تووشی ئەو رووداوە بوون.