هەواڵدەری تەسنیم ی سەر بە هێزە تیرۆریستیەکانی سپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە پێنج کەسی دیکە لە هێزەکانی رژیم ناو خاکی سوریە کوژراون، هەروەها ئەو هەواڵدەریە بە
هەواڵدەری تەسنیم ی سەر بە هێزە تیرۆریستیەکانی سپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە پێنج کەسی دیکە لە هێزەکانی رژیم ناو خاکی سوریە کوژراون، هەروەها ئەو هەواڵدەریە بە بێ ئاماژەکردن بە کات و شوێنی کوژرانی ئەم کەسانە، هەواڵی بەرێوەچوونی ریورەسمێک بۆ بە خاکسپاردنی ئەوانی بڵاو کردەوە.
رژیمی ئێران ئەو کەسانەی کە لە سوریە دەکوژرێن بە نێوی پارێزەرانی حەرەم دەناسێنێت و دەڵێت هێزەکانیان بۆ کاری پەروەردە و راوێژکاری بە ئەرتەشی سوریە لەو وڵاتە بەشدارن.
حەوتوی رابردوش بە هەمانشێوە میدیاکانی سەر بە رژیمی ئێران کوژرانی پێنج کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکانیان و بە تایبەت دووانیان وەکوو دو فەرماندەی پلەبەرزی سوپای پاسداران لەژێر ناوی عەمەلیاتی دوبارە گرتنەوەی بوکەمال راگەیاند.
تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە هێزەکانی سەربە رژیمی ئاخوندی، بە تایبەت چەندین فەرماندەی پلەبەرزی سوپا لە شەڕی ناوخۆی سوریا کوژراون، رژیمی ئێران یەکێک لە پشتیوانە سەرەکیەکانی دیکتاتۆری سوریە بەشار ئەسەدە.