بەبۆنەی هاتنی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری موسڵمانان کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردوەتەوە
بەبۆنەی هاتنی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری موسڵمانان کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت موسڵمانانی ئێران و کوردستان دەکات.
دەقێ پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسێنی:
پیرۆز بێ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دخ)
له یادی له‌دایکبوونی پێشه‌وای مه‌زنی ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خودای لێ بێ، پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی، موسلمانانی کوردستان، ئێران و تێکرای موسلمانانی جیهان ده‌که‌م.
هومێدەوارم له یادی ئه‌و پیغه‌ممه‌ره مه‌زن و دلۆڤانه‌دا گه‌لی سته‌ملێکراوی کورد و خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی ناوچه‌که‌و جیهان له سته‌م و بێدادی رزگاریان بێ و بەڵای حکومه‌تی دیکتاتۆری ئاخوندانی دین فرۆش و ئاژوه‌گێر، له سه‌ریان نه‌مێنێ و کۆتایی به مه‌ینه‌ت و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی زیان لێکه‌وتووی کورد له شاری کرماشان و شاروناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بێت.
به‌و ئاواته‌ی په‌یامی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان بێته بنه‌مای کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی و رق و کینه‌و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، خۆ فه‌رزکردن به یه‌کجاری نه‌مێنێ و په‌یامی پیغمه‌ممه‌ری ئیسلام که ئاشتی و به‌رابه‌ریه له ئێران و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهان په‌یره‌و بکرێ.
بابەشێخی حوسێنی
سکرتێری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
9ی خەزەڵوەری 1396