سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پێناو دامەزراندنی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو و دیموکراتیک و پارلەمانی لە ئێران تێدەکۆشێ. بە سەرنج دان بەو رستەیەی سەرەوە بۆ شیکردنەوەی زیاتر پێویستە تیشک بخەینە سەر جۆرەکانی نیزامە سیاسیەکان لە جیهاندا. لە پاش شیکردنەوەیان ، نیزامی پارلەمانی و خاڵە گرینگەکانی ئەو شێوە لە نیزامی سیاسیە بۆ داهاتووی ئێران و کوردستان دەخەینە بەرباس و شی دەکەینەوە.
زۆرداری: لە دەوڵەتە زوردارەکان خەڵک هیچ هێز یان نوێنەریان نییە. رێبەرانی نوخبە هەموو کاروباری ئابووری و نیزامی و سیاسی و پێوەندییەکانی دەرەوە بەرێوە دەبەن .نیزامە دیکتاتۆرییەکانی جیهان نمونەی بەرچاوی ئەو شێوە لە کۆکردنەوەی هێزن کە لە لایەن ژمارەیێک کەسی تایبەتەوە بەرێوە دەچێ.
جۆری تری نیزامە خۆسەپێن و زۆردارەکان و توندترین جۆری گشتخوازییەکەیەتی، لەبەر ئەوەی کە هەموو لایەنەکانی ژیان وەک دەستێوەردان لە پێوەندی هاوەلاتیان، سانسۆر کردنی مێدیاکان، هەرە٠شە کردن لە رێگەی تۆقاندن بەرێوە دەبەن لەسەر تەواوی کاروباری ژیانی خەڵک کۆنترۆڵ و چاودێریان هەیە.
پاشایەتی :
پاشایەتی دەوڵەتێکە کە لە رێگەی پاشا یان مەلیک سەرجەم دەسەڵاتی لەدەست دایە. لە جیهانی مودێرن دوو جۆر پاشایەتی بوونی هەیە، پاشایەتی بێ مەرج و پاشایەتی مەرجدار. پاشایەتی بێ مەرج وەک دیکتاتۆریەک کار دەکات کە لەو دا پاشا حکوومەتی تەواو لەسەر وەڵات بەرێوە دەبات. پاشایەتی بە مەرج دەسەڵاتی دیاری کراو یان بەربەست کراو دەدات بە بنەماڵەی پاشا و بە زۆری کاروبار لە رێگەی ئەو بەرپرسانەوە بەرێوە دەچن کە هەڵبژێردراون.
دیموکراسی :
دیموکراسی شێوەیێک لە دەوڵەتدارییە کە لەو دا هاولاتیان دەنگ بە نوێنەرانی خۆیان دەدەن هەتا دەوڵەتەکەیان ئیدارە و رێبەری بکەن. ئیدەی دیموکراسی لە یۆنانی باستان و شوێنەواری قووڵی نوخبەکانی دەورانی باستان سەرچاوەی گرتووە. دیموکراسی لە ووشەی یۆنانی دمووس( واتە گەل و خەڵک) و کراتوس( واتە دەسەلات و هێز) پێک دێ. دیموکراسی یەکێک لە جۆرەکانی دەسەڵاتە و لایەنی دیاری کراوی ئەو راگەیاندنی رەسمی بنەڕەتی پەیرەوی کردنی کەمینە لە زۆرینە و بە رەسمی ناساندنی ئازادی و مافی بەرانبەری کەسەکان و هاوەلاتیانە.
جۆرەکانی نیزامی حکوومەت لە دیموکراسی
نیزامی سەرۆکایەتی:
نیزامی سەرۆکایەتی نیزامێکی حکوومەتیە کە ئاکامەکەی جیاکردنەوەی تەواوی هێزەکانە. لە رژیمەکانی سەرۆکایەتی دەزگای بەرێوەبەری سەربەخۆیی کاری هەیە لە دەزگای یاسادانان(پارلەمان) لەو سیستەمەدا سەرۆک کۆمار کە سەرۆکایەتی دەزگای بەرێوەبەری و سەرۆکایەتی وەلاتی لەئەستۆیە بۆ ماوەێکی دیاریکراو لە رێگەی دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێ.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەرێگەی دەنگی خەڵک ئیعتبار و هێزێکی زۆر بەرچاوی پێدەبەخشێ و ئازادی کار و دەسەڵاتێکی زۆرتری لە هەڵابژاردنی وەزیر و هاوکاران و سیاسەتەکانی وەلات پێدەدا. بە پێچەوانەی نیزامەکانی پارلەمانی کە سەرۆکی وەلات (پاشا یان سەرۆک کۆمار) دەورێکی ئەوتۆی نامێنێ و هێزی سەرەکی لە دەستی سەرۆک وەزیران و شاندی دەوڵەتی هەڵبژێردراوی پارلەمانە.
لەوەرا کە دیاری کردنی وەزیران لەو نیزامە لەئەستۆی سەرۆکی وەلاتە و پارلەمان لەو دا دەسەلاتێکی نییە ، وەزیرەکان لەبەرانبەر پارلەمانی بەرپرسیارەتی سیاسیان نییە و نوێنەران ناتوانن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن و یان بە لێسەندنەوەی متمانە لەکاریان بخەن. لەبەرانبەریشدا سەرۆک کۆماریش مافی پێشنیاری گەلاڵەی نییە. لە نیزامی سەرۆکایەتی دسەڵاتی نەتەوەیی لەدوو جۆر دا رەنگ دەداتەوە و بەرێوەبەرانی دوو دەسەڵاتی ( بەرێوەبەری و یاسادانان) لە یەک ئاستی متمانە و پشتیوانی سیاسی و دەنگی گشتی دا دەین.
نیزامی نیوە سەرۆکایەتی:
نیزامی نیوە سەرۆکایەتی جۆرێک نیزامی حکوومەتیە کە تایبەتمەندییەکانی نیزامی سەرۆکایەتی و نیزامی پارلەمانی لەودا تێکەڵ بوونە. لەو جۆرەی حکوومەت دا وەکوو نیزامەکانی سەرۆکایەتی وەلات (سەرۆکایەتی دەوڵەت) لەئەستۆی سەرۆک کۆمارێکە کە لە هەڵبژاردنە گشتیەکان گەیشتووەتە دەسەڵات و هێمای دەسەڵاتی نەتەوەیی هەژمار دەکرێ و لە بەرپرسیارەتی سیاسی لەبەرانبەر پارلەمان جودایە، بەلام بە پێچەوانەی نیزامەکانی سەرۆکایەتی و بە شێوەی نیزامەکانی پارلەمانی شاندی وەزیران بە وەرگرتنی دەنگی متمانە لە نوێنەرانی مەجلیس بە رەسمی دەناسرێن و لە جەریانی چالاکیەکانی خۆییان لەبەرانبەر پارلەمان بەرپرسیارەتی سیاسیان هەیە و پارلەمان دەتوانێ بە لێسەندنەوەی متمانە لە شاندی دەوڵەتی دەسەڵات لەکار بخات.
لە نیزامەکانی نیوە سەرۆکایەتی وەکوو نیزامەکانی پارلەمانی سەرۆکایەتی دەوڵەت لە سەرۆکایەتی حکوومەت جیاکراوەتەوە. سەۆک کۆمار ، سەرۆکی وەڵات دێتە ئەژمار و سەرۆکایەتی حکوومەتیش لەئەستۆی سەرۆک وەزیران دەبێ. بەلام بە پێچەوانەی نیزامی پارلەمانی سەرۆکی وەلات تەنیا بەرپرسێکی تەشریفاتیە و دەسەڵاتێکی فراوانی نییە.
نیزامی پارلەمان:
نیزامی پارلەمان یان خود بە تەوەر کردنی مەجلیس و شورا، جۆرێک لە نیزامی حکوومەتیە کە لە جیاکردنەوەی رێژەیی هێزەکانەوە پێک دێ. لە رژیمەکانی پارلەمانی دەسەڵاتی بەرێوەبەری و دەزگای یاسادانان بە هاوکاری لەگەڵ یەک چالاکی دەکەن و ئامرازگەلێکیان بۆ کاریگەری دانان و نفوز لەسەر یەکتر هەیە.
لە نیزامەکانی پارلەمانی سەرۆکی وەڵات و سەرۆکی دەزگای بەرێوەبەری دووکەسی لێک جیاوازن. سەرۆکی وەڵات کە لەوانەیە سەرۆک کۆمار(لە نیزامەکانی کۆماریی) و یان پاشا (لە نیزامەکانی مەرجداری سەڵتەنەتی) بێت، دەورێکی ئەوتۆی نییە و لە بەرپرسیارەتی خاڵیە. سەرۆکی دەزگای بەرێوەبەری کە بە سەرۆک وەزیران دەناسرێ بە پێشنیاری سەرۆکی ولات و هەڵبژاردنی پارلەمان دیاری دەکرێ. ئەندامانی شاندی وەزیران لەو سیستەمە مافی پێشنیاری یاسا بە مەجلیس و بەشداری لە وتووێژەکان و باسەکانی مەجلیسی نوێنەران و یان خودهەڵوەشاندنەوەی پارلەمانیان هەیە و لە لایێکی ترەوە پارلەمانیش مافی پرسیار، لێپێچنەوە و لێسەندنەوەی دەنگی متمانەی لەوان هەیە.
لەپاش لێکدانەوە و شیکردنەوەی جۆرەکانی نیزامە سیاسیەکان، دەبێ ئاماژە بکەین بە چەندخاڵێکی گرینگ کە سازمانی خەبات ی هێناوەتە سەر ئەو قەناعەتە داوای دامەزراندنی نیزامێکی پارلەمانی لەدوای رووخانی رژیمی ئێستای ئێران بکات، ئەویش ئەوەیە کە لە سیستەم یان نیزامی پارلەمانی کە لە چوارچێوەی تێزی جیاکردنەوەی هێزی مونتسکیۆ پیشنیار دراوە، پێوەندی نێوان دەزگاکانی 3 جۆرە پێوەندییەکی پێکهاتەیی و رێکخراوەیە. هەر لەبەر ئەوەش جیاکردنەوەی دەزگاکان بە شێوەی بێ ئەم لا و ئەو بوونی نییە. بەمجۆرە کە پارلەمان شاندی وەزیرانی لەسەر کار دانراو دەتوانێ بخاتە ژێر پرسیار و دەزگای بەرێوەبەریش لە هێندێک حاڵەتی تایبەت دەتوانێ پارلەمان هەڵوەشاوە رابگەێنێ. لە وەلاتانێک وەک بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا و فەرانسە ئەو نیزامی سیاسیە دەسەڵاتی هەیە.
بە گشتی بابەتەکان لە سەرجەم شوێنەکانی جیهان ئاکامی هاوشێوەیان هەیە و لەوان سەرهەڵدانی گەندەڵی لە ناو دەسەڵاتدا ، جیاوازیی نییە و لە هەموو شوێنێک هێزی کۆوەبوو و دامەزراو لەوانەیە سەرچاوە و سەرەتای گەندەڵی بێ. هەر بەو هۆیەشەوە لەو نیزامانەی کە ئیستراتژی کۆنترۆڵی هێز لەسەر حاکمە، هەرگیز بۆ ماوەێکی درێژماوە دەسەڵات لە نێو دەستی کەسێک یان تاقمێک نامێنیتەوە. لەو جۆرە کۆمەڵگایانەدا هێزی سەرەکی لە دەستی نوێنەرانی خەڵک لە پارلەمانە کە بە بێ رایەڵ لە لایەن خەڵکی ئەو وەلاتانە هەڵدەبژێردرێ و ئەندامانی کابینەی دەوڵەت لە رێگەی نوێنەران دیاری دەکرێن و دەست بە کار دەبن. جۆری کاری دەوڵەت لە لایەن نوێنەرانی پارلەمان بە وردی کۆنترۆڵ دەبێ و کردەوەکانی نوێنەرانیش دەخرێنە بەر بەراوەرد و کۆنترۆڵی خەڵک و دەوڵەت. لەبەر دەسەلاتی ئەو جۆرە سیستەمی حکوومەتیە هێزی حکوومەت بە تەواوی لە دەسەلات و ژێر کۆنترۆڵە و زۆرداری و گەندەڵی هەرگیز ئەگەرێکی بۆ سەرهەڵدان نامێنێتەوە. بە هیوای رووخانی رژیمی زۆردار و دیکتاتۆری ئاخوندان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لە ئێران و دەستبەر بوونی مافەکانی خەڵکی کوردستان.