بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە دوای شەش رۆژ مانگرتن لە خواردن لێوی خۆی دووریەوە.
بەپێی هەواڵەکان، بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناوی سیامەکی ئەشرەفی 25 ساڵە و خەڵکی ورمێ، کە لە بەندیخانەی (دەریا)ی ورمێ ڕاگیراوە، لە ڕۆژی سێشەممە 7ی سەرماوەزەوە لێوەکانی خۆی دووریوەتەوە.
ئەو بەندییە سیاسیە لە ڕۆژی پێنج شەممە 2ی سەرماوەزەوە بە ناڕەزایەتی بە نەگواستنەوەی بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی، مانی لەخواردن گرتووە.
سیامەک ئەشرەفی ٢٥ ساڵیەتی و لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ورمێ کە تایبەتە بە لاوان ڕاگیراوە.
سیامەک ئەشرەفی سالی ڕابردوو لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای رژیم لە ورمێ بە تۆمەتی ”هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستان “ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە.