یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بومەلەرزەیەک بە پێوەری 6.1 دەیەمی ریشتەری شاری کرمانی لەرزاند

بومەلەرزەیەک بە پێوەری 6.1 دەیەمی ریشتەری شاری کرمانی لەرزاند

سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەینی 10ی سەرماوەزی 1396 نزیکی سەعات 6 بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری کرمانی هەژاند، ناوەندی بومەلەرزە پێوی زانستگای تاران، بەهێزی 6.1 لە ناوچەی ه

 سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەینی 10ی سەرماوەزی 1396 نزیکی سەعات 6 بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری کرمانی هەژاند، ناوەندی بومەلەرزە پێوی زانستگای تاران، بەهێزی 6.1 لە ناوچەی هەجدەک لە شارۆچکەی راوەر لە باکوری شاری کرمان راگەیاندووە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دوا بە دوای ئەم بومەلەرزەیە نزیکەی 33 جاری دیکە ناوچەکە لەرزاوەتەوە.

فەرمانداری رژیم لەم شارۆچکەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم رووداوە بۆتە هۆی گیرانی بەشێک لە رێگاکانی دێهاتەکان و روخانی دیواری بەشێک لە باڵەخانە قەدیمیەکان لە شارۆچکەی راوەر.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە کانەکانی ئەشکیلی، ئەسەد ئاباد، باب نیزو و هەجدەک لە بەشی کوهسارانی راوەر، بەهۆی ئەم بومەلەرزەوە داخراون.

 

جێی باسە کە مانگی سوری رژیم رایگەیاندووە کە تا ئێستا 38 کەس بریندار بوون و نزیکەی 40 ماڵی قەدیمی زیانیان بەرکەوتووە، وە زیاتری زیانەکان بەر دێهاتی گورگ سەر بە هەجدەک لە شارۆچکەی راوەر کەوتووە.


6 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بومەلەرزەیەک بە پێوەری 6.1 دەیەمی ریشتەری شاری کرمانی لەرزاند

بومەلەرزەیەک بە پێوەری 6.1 دەیەمی ریشتەری شاری کرمانی لەرزاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران