رۆژی پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی 1396 پارڵمانی ئوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە رژیمی ئێران کرد کە پشتیوانی کردن لە چەکدارانی حوسی لە یەمەن راگرێ، کە ب
رۆژی پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی 1396 پارڵمانی ئوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە رژیمی ئێران کرد کە پشتیوانی کردن لە چەکدارانی حوسی لە یەمەن راگرێ، کە بەشێوەی راستەوخۆ و یان لە رێگەی بەکرێگیراوەکانیەوە دەیکات.
ئەم بڕیارنامەیە بە ٥۳۹ دەنگی ئەرێ و 13دەنگی نەخێر پەسەند کرا.
ئەم بڕیارنامەیە، هێرشی موشەکی دژی شارەکانی عەرەبستان و بەتایبەت فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی مەدەنی ریاز، وە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی مەلیک خالید لەلایەن چەکدارانی حوسی و ساڵح، مەحکوم دەکات.
ئەم بڕیارنامەیە پشتگیری خۆی لە هەوڵەکانی سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و نوێنەری تایبەتی سکرتێر لەو وەڵاتە راگەیاند بۆ دەسپێکردنی وتووێژەکان لە یەمەن.