رۆژی پێنج شەممە 9ی سەرماوەزی 1396، عەرەبستان موشەکێکی بالستیکی خستە خوارەوە کە بە وتەی ریاز لە یەمەن و لەلایەن حوسیەکانەوە هاوێژراوە.
رۆژی پێنج شەممە 9ی سەرماوەزی 1396، عەرەبستان موشەکێکی بالستیکی خستە خوارەوە کە بە وتەی ریاز لە یەمەن و لەلایەن حوسیەکانەوە هاوێژراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، تورکی ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی عەرەبستان لە شەر لەگەڵ حوسیەکان، دەڵێ ئەو مووشەکە بەرەو شاری خەمیس مۆشیت هاوێژراوە.
کەمێ پێش راگەیاندنی ئەو هەواڵە کاناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسیەکان رایگەیاند کە مووشەکەکە بەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە خاکی عەرەبستان کەوتووە. بەڵام بەرپرسانی عەرەبستان ئەو قسەیان رەد کردەوە.
لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەوە دووهەم مووشەکی حوسیەکانە لەلایەن عەرەبستانەوە دەخرێتە خوارەوە و لە دوای ئەوەی یەکەم مووشک خرایە خوارێ عەرەبستان تاوانی ئەو کارەی خستەپاڵ رژیمی ئێران و ئەوی بە دابین کردنی چەک و چۆڵی حوسیەکان تۆمەتبار کرد.