رۆژی شەممە 11ی سەرماوەزی 1396، هەیئەتێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لەبە
رۆژی شەممە 11ی سەرماوەزی 1396، هەیئەتێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومەت سەردانی کۆشکی ئێلیزەیان کرد و لەلایەن ئیمانۆێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرانسە پێشوازیان لێ کراو کۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان بەرێوەبرد.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرانسە لە کۆشکی ئیلیزە لە پاریس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە خرایەروو، لە سەرەتایی کۆنگرەکەشیدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرانسە رایگەیاند، پێشمەرگە توانی دەستکەوتی گەورە بە دەست بێنێ، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە دەستووری عێراق مافی هەموو نەتەوەکان دابین بکات و دەبێ ماددەی 140 لە دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت.
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند، سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کردووە، پێویستە داهاتی عێراق بە هاوسەنگی دابەش بکرێت، دەبێ کورد یەکدەنگ و یەکگرتووبێت و مافەکانی کورد دابین بکرێن، فەرانسە هاوکار دەبێت بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان.
ئیمانوێل ماکرۆن گووتی: سوپاسی نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ جێگره‌که‌ی سه‌ردانی پاریس‌یان کردوە، ده‌مه‌وێت پشتگیری و دۆستایه‌تی و برایه‌تی گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕانسە بۆ گه‌لی کورد بخه‌مه روو و که کورد و پێشمه‌رگه رۆڵێکی گرنگیان له جه‌نگی داعش هه‌بووه، شانبه‌شانی سوپای عێراقی فیدراڵ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه جێگای شانازییه.
هه‌وره‌ها گووتی: "شانازی به‌وانه‌وه ده‌که‌ین و سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی کورد ده‌که‌ین بۆ پێشوازیکردن له‌و هه‌موو ئاوارانه‌ی له شه‌ری داعش هاوکاریان کردن".
ماکرۆن گووتی: "له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ته‌ئکیدم له‌وه کردووه که فه‌ڕانسە رێزی هه‌موو مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافی هه‌موو پێکهاته‌کان ره‌چاو بکرێت. راوه‌ستانی شه‌ڕ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆیه‌کی به‌رهه‌مدار بکرێت و ئێمه‌ش پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌که‌ین. فه‌ڕانسە پشتگیریی له دیالۆگی نیشتمانی له عێراق ده‌کات. ئه‌م دیالۆگه ده‌بێت ئامانجه‌که‌ی بهێنێته‌دی، که له چوار خاڵی گرنگ پێک دێت.
یه‌که‌م - رێزگرتن له ته‌واوی بڕگه‌کانی ده‌ستووری عێراق
دووه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی فیدراڵ له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌کان بچه‌سپێت
سێیه‌م - میلیشیا کان دوای ئه‌م دیالۆگه نه‌مێنن به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه
چواره‌م - داهاته‌کانی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی عێراقدا دابه‌ش بکرێت و ماده‌ی 140 له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان جێبه‌جێ بکرێت.
سه‌رۆککۆماری فەرامسە گووتی: "ده‌بێت ئه‌م دیالۆگه به زووترین کات ده‌ستپێبکات و ته‌واوی مافه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌کانی گه‌لی کورد له به‌رچاو بگرێت و فه‌ڕانسە ئاماده‌یه پالپشتی ئه‌و دیالۆگه نیشتمانییه بکات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که "کوردستانێکی به‌هێز و یه‌کده‌نگ و عێراقێکی به‌هێز و یه‌کگرتووی ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی له ناوچه‌که‌دا و فه‌ڕانسە هه‌موو هه‌وڵێک بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌و دیالۆگه بۆ به‌دیهێنانی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانن ده‌دات.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گووتی: "سوپاسی سه‌رۆک ماکرۆنی ده‌که‌م بۆ پێشوازی له شاندی هه‌رێمی کوردستان. سوپاسی فه‌ڕانسە ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته مێژوویانه‌ی هه‌یبووه به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستان و ئه‌و هه‌موو هاوکاریانه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق له شه‌ڕی داعش کردیان. پێشوازیکردنی سه‌رۆک ماکرۆن نیشانه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تییه بۆ کوردستان و عێراق و فه‌ڕانسە ده‌توانێ رۆڵی بنه‌ره‌تی له چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق هه‌بێت".