رۆژی شەممە 11ی سەرماوەرزی 1396، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆککۆماری لە کار لادراوی یەمەن و حوسیەکانی سەربە رژیمی ئاخوندی کە ماوەی نزیک بە
رۆژی شەممە 11ی سەرماوەرزی 1396، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆککۆماری لە کار لادراوی یەمەن و حوسیەکانی سەربە رژیمی ئاخوندی کە ماوەی نزیک بە 3 ساڵە لەبەرەیەکدا دژ بە حکومەتی مەشروعی ئەو وەلاتە، رووی داو لە ئاکامدا 80 کەس کوژراو 150 برینداری لێ ٠Žکەوتەوە.
بە پێی راپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە هێزەکانی عەلی عەبدولا ساڵح بەشێک لە فرۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەنعای پێتەختیان کونترۆڵ کردووە.
هەروەها بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی، بینای رادوێ و تەلەفزیۆن، نوسینگەی سەرۆککۆماری، وەزارەتی دیفاع و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، کۆبیژ و ئاکادیمی پۆلیس و سەفارەتخانەی عەرەبستان، سودان و ئیمارات لە سەنعا کە لەلایەن تاقمە چەکدارەکانی حوسیەوە دەستی بەسەردا گیرابوو لەلایەن هێزەکانی عەلی عەبدوڵا ساڵحەوە کونترۆڵ کرانەوە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح وتی لە هەموو یەمەندا دەبێ کۆتایی بە تاقمە چەکدارەکان بێ. ناوبراو داوای لە خەڵکی یەمەن کرد کە دژ بە حوسیەکان راپەرن.
هەواڵدەری رۆیتەر وتی: عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی یەمەن رایگەیاندووە لاپەرەیەکی نوێ لە پێوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان دەکاتەوە ئەگەر عەرەبستان کۆتایی بە هێرشەکانی بێنێ.