ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە شاری مەریوان لانی کەم چوار هاووڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری کواستوونەوە
ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە شاری مەریوان لانی کەم چوار هاووڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری کواستوونەوە. ئەو کەسانە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ ئەحزابی سیاسی کوردستان دەستبەسەر کراون.
رۆژی شەممە 11ی سەرماوەزی 1396 دوو هاوڵاتی مەریوانی بەناوەکانی ئەمیر واحیدی و هەبدولرەزاقی مەحمودی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
هەروەها بەپێێ راپۆرتێکدی دیکە رۆژی پێنج شەممە 9ی سەرماوەز، هەر لەو شارە دوو کەسی دیکە بەناوەکانی ئاران نیکپەی خەڵکی گوندی نێ و تەحسین دادرەس خەڵکی گوندی سەردۆش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
دەگوترێ تەحسین دادرەس پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێ لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە دەسترێژی لێ دەکرێ و لەدوای برینداربوونی دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو چوار بەندکراوە مەریوانیە لە بەردەستدا نیە.