تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە کە تەلەفزیۆنی حوسیەکان رایگەیاندووە عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی یەمەن کوژراوە.
تەلەفزیۆنی حوسیەکانی یەمەن فیلمی تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵحی بڵاو کردووەتەوە.
ئاسوشیتدپرێس لە راپۆرتێکدا نووسی: بەرپرسێکی پلەبەرزی دەوڵەتی فەرمی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ ئاسوشیتدپرێس وتوویەتی عەلی عەبدوڵا ساڵح کوژراوە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ساڵی 2012ەوە هاوپەیمانی حوسیەکان بووەو دژ بە دەوڵەتی فەرمی یەمەن بە سەرۆکایەتی عەبد رەبە مەنسوور شەری دەکرد و بەشێکی زۆری خاکی ئەو وەڵاتەیان کونترۆڵ کردبوو، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا کۆتایی بە هاوپەیمانەتیەکەی لەگەڵ حوسیەکان هێناو داوای لە خەڵکی یەکەن کرد دژ بە حوسیەکان راپەرن و لە وەڵات وەدریان نێن.
بەڵام دوای دوو رۆژ شەر و پێکدادان حوسیەکان ئەورۆ دووشەممە بڵاوی کردەوە کە ماڵی ناوبراویان تەقاندووتەوەو سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەنیش کوژراوە.