نەخۆشیە عەفونیەکان لە هێندێ ناوچە سەرهەڵداوە، لەوانە لە تەپەرەش و دوورەدەرە. ئەو نەخۆشیانە وەکوو سکچوون،
بەپێچەوانەی قسەی یەکێک لە بەرپرسانی رژیم لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەوەی تاکوو ئێستا هیچ نەخۆشیەک لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان بڵاو نەبۆتەوە. بەرێوەبەری ئەنجومەنێکی حکومەتی لە کرماشان کە لەگەڵ ژمارەیەک دوکتوری خۆبەخش لەنێو بوومەلەرزە لێدراواندایە، بە یەکێک لە راگەیەنەکانی رژیمی وت: نەخۆشیە عەفونیەکان لە هێندێ ناوچە سەرهەڵداوە، لەوانە لە تەپەرەش و دوورەدەرە. ئەو نەخۆشیانە وەکوو سکچوون، رشانەوە و تا دەردەکەون و هەر لە پەرەسەندندان. لە داڵاهۆیش نەخۆشی عەفونی بەهۆی کەلاکی مەر و ماڵاتی مردارەوەبووەوە سەری هەڵداوە.
سەرهەڵدانی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوان لە دۆخێکدایە کە پزیشکان و پسپۆرانی تەندروستی ناوچەکە لە دوای بوومەلەرزەکە هەر زوو داوایان کرد کە بە پەلە تەرم و ماڵان لە ژێر ماڵە دارووخاوەکان و کۆکردنەوەی ئاوەرۆ و پاشماوەکان لە ناوچە بوومەلەرزەکان کردبوو.
بەرێوەبەری ئەو ئەنجوومەنە وێرای تەئکید لەسەر کەمتەخەمی رژیم لە بەدەمەوەچوونی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بەتایبەت لە ناوچە سەخت و دوورەدەستەکانی وەک دوورەدەرە یان یارستان و دێهاتەکانی دوورەدەست بەهۆی ئەوەی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو ئاوی خواردنەوەیان نیە بەهۆی تەپینی کانیاوەکان لە دێهاتەکانی ئەزگلە و سەرپێڵ و پیس بوونی ئاو لە گیلانی غەرب و وتی: دەبێ چاوەرێی بوومەلەرزەی رۆحی لە کرماشان بین.