رۆژی دووشەممە 13ی سەرماوەزی 1396، ینس ئەستلتنبەرگ سکرتێری گشتی ناتۆ نیگەرانی خۆی لە بەرنامەی مووشەکی رژیمی ئێران دەربری و وتی: ئەو رێکخراوە کە 28 وەڵات ئەندامە تیایدا کاردانەوەی دەبێ بە تاقی کردنەوەی مووشەکی رژیمی ئێران کە هەرەشەیە بۆ سەر هاوپەمانانی ناتۆ. ناوبراو کە لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە بروکسل قسەی دەکرد وتی: ئێمە شاهیدی بەردەوامی هەوڵەکانی رژیمی ئێران لە بابەت پەرەپێدانی توانا مووشەکیەکانی ئەو رژیمە بووین کە بە دڵنیاییەوە مایەی نیگەرانی تێکرای هاوپەیمانانی ناتۆ بەتایبەت هاوپەمانەکانی ئێمە لە ئوروپایە.