لە ناوچەی سنووری مێهرانی پارێزگای ئیلام مینێکی دژە تانک تەقیەوە و سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەست دا کە هەرسێکیان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
لە ناوچەی سنووری مێهرانی پارێزگای ئیلام مینێکی دژە تانک تەقیەوە و سێ کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەست دا کە هەرسێکیان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە 13ی سەرماوەزی1396، تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام بووە هۆی گیان لەدەست دانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک بەناوەکانی عەلی عەسکەری مەلەک خەتایی 30 ساڵە، شازێنەب تاراج 55 ساڵە و روقیە تاراج 50 ساڵەی لێکەوتەوە.
ئەو سێ کەسە بە مەبستی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چووبوون بۆ ناوچەی “قەڵاوێزان” کە مین بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.
ئەو شوێنەی کە مین لێی تەقیەوەتەوە پێشتر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە وەکوو ناوچەیەکی لە مین پاککراوە ناسێندرابوو.