مانگی رەشەممەی ئەمساڵ دەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی بەنێو شۆرای ئیسلامی وخیبرەگان لە ئێران بەرێوە دەچێت.هەڵبژاردنێک کە تەنیا لەلایەن دەسەلاتەوە پەسەند کراوە ودەکرێت وبەردەوام لە لایەن کۆمەڵگای ئازادەوە رەت کراوەتەوەو بە بابەتێکی شانۆیی ئەژماریان کردوە.دیارە میژووی هەڵبژاردن لە سیستمی ئاخوندی چەند دەوورەیێکی تێپەراندوە ولەسەری کاتدا کە ئەم شانۆیەیان بەریوە بردوە،لە کاتێکدایە رژیم هەرلە دەسپێکی دەسەڵاتیدا ، باوەری بە هەڵبژاردن نەبوو بەڵکوو هەڵبژاردنی وەک چەکێک بۆ شەرعیەتدان بە دەسەلاتی بەکار هێنا وتا ئێستاش لەسەر بەریوەبردنی ئەم شانۆ سازیە گاڵتەجاڕانە بەردەوامە...
ئاخوندان لە 27ی رەشەممەی 1358کە هەڵبژاردنی یەکەمین خولی مەجلیسی نەتەوەیی بوو،ماهیەتی دژە ئازادی و دژبە مافی هەڵبژێران وهەڵبژاردنیان دەرخست وبە بەتاڵ کردنەوەی ئەو سندووقانەی کە ئاخوندان دەنگیان کەم تێدا هێنابوو،نیوەرۆکی خۆیان نیشان دا وبەم جۆرە یەکێک لە کۆڵەکەکانی دیموکراسی کە مافی هەڵبژاردنە وا پێناسەکرد کەخۆیان دەنگی یەکەم بن وهاووکات ئاکام بە دڵی ئاخوندان بێت.بۆ ئەم مەبەستەو یەکڕەنگ کردنی کۆمەڵگاکە تەنیا سیسمی ئاخوندی رەنگی تێد بێت ووەڵات بە کەیفی ئاخوندان بەرێوەبچێت، هێزە نیشتمان پەروەرو ئازادیخوازەکانیان بە یەکجاری سڕیەوە یان خستیاننە دەرەوەی بازنە وبۆ خۆدیەکانیش دەیان فڵتێر ودەزگایان دروست کردکە تەنانەت پێدا چوونەوە بە پەروەندەی ئەوانیشدا بکرێت نەکا باوەڕی قۆڵیان بە دەسەڵات نەبێت یان رۆژگارێک نیزامیان قبووڵ نەبووبێت.ئاخوندان تا ئیستا بەم شیوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵات کەڵکیان وەرگرتووە وگەرەکیانە بە وەرێخستنی هێندێک سیناریو وفێڵ وتەڵەکە جارێکی دیکە لە 7ی رەشەممەی ئەمساڵ خەڵک پەلکیشی سەرسندووقەکانی دەنگدان بکەن وبەم جۆرە بە جیهانیانی نیشان دەنەوە کە سەرچاوەی دەسەڵاتیان جەماوەرە وئەوە خەڵکە نیزامی ئاخوندی راگرتوەو بە بەشداریان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان نۆینەرانی راستەقینەی خۆیان کە مۆرە دیاریکراوەکانی رژیمە هەڵدەبژێرنەوە.بۆ گەرم کردنی شانۆیی هەڵبژاردن وبازارگەرمی بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لە چەند سیناریویێک کەڵک وەردەگرن وبە وەرێخستنەوەی رێکارە هەڵخەڵەتێنەکانیان دەکەونەوە سەر ریگە جیاوازیەکانیان کە کام باڵ خزمەتکارە وکام باڵ گەندەڵ ونۆکەری بێگانەیە.
شەڕی باڵەکان بەرەبەرە دەستی پێکردوەو باڵی وەلی فەقێ رەفسەنجانی ورۆحانی بەوە تاوانبار دەکەن کە بەستێن خۆش دەکەن بۆ نفوزی ئەمریکا وبە پێچەوانەشەوە باڵی رەسەنجانی رۆحانی بەرانبەریان بەوە تاوانبار دەکەن کە ئەوان گەرەکیانە نیزام بەرەوو ڕوخان بەرن.لە نوێترین کاردانەوە وتاوانبارکردنی لایەنی بەرانبەر,بەرنوێژی تاران هەڵویستی لە دژی رەفسەنجانی و رۆحانی گرت وگوتی هێندیک مەیلیان بۆ لای ئەمریکایەو هەوڵی ئەوە دەدەن کە لە توڕەیی خەڵکی ئێران سەبارەت بە ئەمریکا کەم بکەنەوەو تەنانەت پێشیان سەربەرزیە ودەڵێن رێکەوتنی بەرجام بووە هۆی پێوەندیمان لە گەڵ ئەمریکا،ئەمەش لە حاڵکدایە کە پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا قازانجی نیە ودژایەتی لە گەڵ ئەو وەڵاتە دژایەتیە لەگەڵ خۆبەگەورە زانین .هاووکات ئەم بەر نوێژەی رژیم لە تاران باسی ئەوەش دەکات کە باڵی رەفسەنجانی رۆحانی ئامانجیان وەلی فەقێیەوە و گەرەکیانە لە دژی ئەو شەپۆلە بوەستنەوە کە لە بەرانبەر جیهانی کافراندا وەستاوەتەوە.زۆرێک لە مۆرەکانی سەروە وەلی فەقێ بە راشکاوی باڵی بەرانبەریان بە بەکرێگیراوی رۆژئاوا تاوانبار دەکەن وتا دێت شەڕی زێڕنگەری خۆشتر دەکەن.بۆ کەسانێک کە ماهیەتی رژیمیان نەناسیبێت وکارنامەی 37ساڵە ونۆ دەورە خولی هەڵبژاردن ودەیان شانۆیی دیکە لەم چەشنە دەرسی پێنەدابێتن،ئاساییە کە باوەڕ بە ناکۆکیەکانی سەرانی رژیم لەسەر هەڵبژاردن بۆ خزمەتی زیاتر بکرێت وجاریکی دیکە ببنە بڵنگۆی تەبلیغاتی وبە حوزوریان سەرسندووقەکانی دەنگدان ئاوەدان بکەنەوە. خەڵکی ووریا وماف خوازی کوردستان کە لە یەکەم رۆژەکانی دەسەڵاتداری رژیمەوە پێکهاتەی ئەم رژیمەی ناسیوە ولە یەکەم هەڵبژاردن وراپرسیدا ریگەی بایکوتی هەڵبژارد،فریوی شێعار وپیلانەکانی رژیم ناخۆن ولەم دەورەشدا بە زۆرینە ناچنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
کاتێک هیچ دەسکەوتێکیان لەم دەسەڵاتەدا نەبووە وهەموو مافەکانیان بە شێوەیێکی سیستماتیک پێشێل دەکرێت،رێگە بە خۆیان نادەن هەموو هەڵبژاردنێک ئەو ئەزموونە تاڵە دووپاتە بکەنەوە.رژیم بۆ بەشداری خەڵک کە دەیان پیلانی گێراوەو بەهەرەشەو گوڕەشەی زیندان ونانبڕین هەوڵی داوە خەڵک راپێچی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات،بەڵام هیچ کات سەرکەوتوو نەبوو ونەک بە هەرەشەکانی نەیتوانیوە بەم ئامانجەی بگات بەڵکوو زیاتر خەڵکی دوور کەوتۆتەوە.بێگومان خەڵکی شۆرشگێرو نیشتمان پەروەر لەم شانۆی هەڵبژیران وهەڵبژاردنەدا بەشداری ناکەن و ئەگەر بەشدارێکی کەمیش هەبێت زیاتر لە لایەن ئەو کەسانەوەیە کەناچارن وئەو کەسانەی کە خۆشیان هەڵدەبژێرن لە دەسەڵات نێزیکن.باشتر وایە کەسانی خۆشناو و جیگەی باوەڕی خەڵک خۆی نەپاڵێوێت وهەمیشە لەو سەنگەرەدا بمێننەوە کە سەنگەری جەماوەرە.