پاسدار شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی رژیمی ئاخوندی بە ترس و نیگەرانی لە قسەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لەبارەی هەڵوەشاندنەوە...
پاسدار شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی رژیمی ئاخوندی بە ترس و نیگەرانی لە قسەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حشدی شەعبی وتی: پێداگری سەرۆک کۆمارێکی رۆژئاوا نیشانەی دانانی پیلانێکی نوێ بۆ گەرانەوەی بشێوی و تیرۆریزمە بۆ ناوچەکە.
رۆژنامەی حکومەتی رەسالەتیش ترس و دڵەراوکێی رژیمی ئێران لە هەڵوێستەکانی فەرانسە لەبارەی بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەردانە ناوچەییەکانی رژیمی ئاشکرا کرد و نووسی: بەم دواییانە وەزیری دەرەوەی فەرانسە نامەییەکی بۆ جەوادی زەریف نووسی و تیایدا سەردانی ماکرۆن بۆ تاران بە چەند شەرت بەستووەتەوە/ یەکەم، ئێوە لە سوریە ئیمتیاز بە ئێمە بدەن هەتا عەرەبستان هێرشی هەوایی لە یەمەن کەم بکاتەوە یان رایگرێ.
دووهەم، لەبارەی سنوردارکردنی بوردی مووشەکەکان رێکەوین.
سێهەم، وتووێژ لەگەڵ عەرەبستان بخەنە بەرنامەی کارەوە و رێگە بدەن ئەمریکاییەکانیش لەو وتووێژەدا بەشداری بکەن.
رۆژنامەی حکومەتی رەسالەت لە درێژەدا نووسی: جوێ لەوە وەزیری دەرەوەی فەرانسە لە نامەکەیدا بۆ زەریفی نووسیەوە:
لەگەڵ کونگرەدا قسەم کردووە ئەوان جێەبجێ کردنی بەرجامیان پێوەند داوە بە وتووێژی مووشەکی و کاروباری ناوچەکە. بۆیە بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام پێمل بوون بە وتووێژ لەبارەی ناوچەکە و بەرنامەی مووشەکی پێویستە.