یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکس تیلەرسۆن: دەبێ رژیمی ئێران تێبگات کاری تێکدەرانەی لە ناوچەکە قبوڵناکرێن

رێکس تیلەرسۆن: دەبێ رژیمی ئێران تێبگات کاری تێکدەرانەی لە ناوچەکە قبوڵناکرێن
دەنگی خەباتی کوردستان

 رێکس تیلەرسۆن  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وریایی بە رژیمی ئێران دا کە : کردەوەی تێکدەرانەی لە ناوچەکە بۆ واشنتۆن قەبوڵ ناکرێ. دەشڵێت ئەو چالاکییانەی تاران لە سووریا و یەمەن ئەگەر بەردەوامبن، بەبێ وەڵام نامێننەوە.
 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە کە بۆ بەشداری لە کۆبونەی ناتۆ لە بلژیک ئامادە بوو، دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ فێدریکا مۆگێرینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە برۆکسل رایگەیاند، رژیمی ئێران کۆمەڵێک کردەوەی تێکدەرانە لە ناوچەکە بەتایبەتیش لە سووریا و یەمەن ئەنجامدەدات، کە ئەوە بۆ ئەمریکا قەبوڵ ناکرێ.
تیلرسۆن دەڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ئەوروپا تاوتوێی هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە بۆ ئەوەی رژیمی ئێران بەتەواوی پابەندی رێککەوتنەکە بێت و وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، نابێ چالاکییەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانی بۆ گرووپە تیرۆرستییەکان پشتگوێبخرێن، دەبێ دڵنیابنەوە لەوەی ئێران لەوە دەگا کە ئەو کردەوانە بۆ ئەمریکا قەبوڵناکرێ، بۆیە دەیانەوێ لەو بارەوە کار لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیان بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: رژیمی ئێران کۆمەڵێک چالاکی تێکدەرانە لە ناوچەکە ئەنجامدەدات، وەک لەم دوایانە بینیمان مووشەکێک لە یەمەنەوە هاوژێرا، کە ئێمە بڕوامانوایە مووشەکەکە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، رژیمی ئێران پشتیوانی لە حووسییەکان دەکات کە هۆی بشێوین لە یەمەن. ئەوەش دەزانین کە رژیمی ئێران چەک و میلیشیا رەوانە ناوچەی پێکدادانەکان لە سووریا دەکات، هاوکات پشتیوانیش لە حیزبوڵڵا، کە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، دەکات. ئەم پرسانە و چالاکییەکانی رژیمی ئێران نابێت پشتگوێبخرێن و ناتواندرێ بەبێ وەڵامیش بهێڵدرێنەوە.


6 ساڵ و 5 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکس تیلەرسۆن: دەبێ رژیمی ئێران تێبگات کاری تێکدەرانەی لە ناوچەکە قبوڵناکرێن

رێکس تیلەرسۆن: دەبێ رژیمی ئێران تێبگات کاری تێکدەرانەی لە ناوچەکە قبوڵناکرێن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران