کارناسێکی رژیمی دیانی بەوەدا نا کە 60 لەسەدی موچەخۆرانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان.
کارناسێکی رژیمی دیانی بەوەدا نا کە 60 لەسەدی موچەخۆرانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان.
ئەو کارناسە هەروەها وتی: لە 28 ساڵی رابردوو تا ئێستا، نزیک بە هەزار و 500 ملیارد دولار کەل و پەل هاوردە کراوە. لە کاتێکدا دەمانتوانی 75 هەتا 150 ملوێن هەلی کار برەخسێنین، تەنیا 11 ملوێن هەلی کارمان رەخساندووە، یانی ئەوەی کە سەرمایەیەکی گەورە پێوەندی بە وەبەرهێنانەوە نەبووە.
ئەو کارناسەی رژیم بە ئیشارە بە 16 ملوێن کەسی بێکار لە وەڵات وتی: لەو دۆخەدا هەژاری پەرە دەستێنێ بەتایبەت لەکاتێکدا سەرمایەیەکی گەورە لە ئێراندا بوونی هەیە. لە چوار ساڵی یەکەمی چالاکی حکومەتی رۆحانی 260 ملیارد دولار کەل و پەل هاوردە کراوە. ئەگەر بەپێی حەساو دەچووە پێش بۆ 13 بۆ 26 ملوێن کەس هەلی کار دەرەخسا بەڵام هیچ هەلێکی کار نەرەخساوە. ئەگەر شتێکیش کرابێ بە داخرانی کارخانەکان و پیشەسازی بێکاری دروست بووە و ئەو رێژە هەلەی رەخسابوو، بووەتەوە بە هیچ.