رۆژی چوارشەممە 15ی سەرماوەزی 1396، سەرۆک کۆماری ئەمریکا قودسی وەک پێتەختی ئیسراییل بە فەرمی ناسی و وتی سەفارەتی ئەمریکا دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شارە.
رۆژی چوارشەممە 15ی سەرماوەزی 1396، سەرۆک کۆماری ئەمریکا قودسی وەک پێتەختی ئیسراییل بە فەرمی ناسی و وتی سەفارەتی ئەمریکا دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شارە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەگەر ئیسراییلی و فەڵەستینیەکان رازی بن پشتیوانی لە دوو وەڵات دەکەین. ناوبراو تەئیدی کردوەتەوە کە بریارەکەی پێچەوانەی سنوورە جوغرافیایی و سیاسیەکانی قودس کە لەلایەن ئیسراییل و فەڵەستینەوە دیاری دەکرێ نیە.
لەسەر بریارەکەی ترامپ هەر زوو ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان هەڵوێستیان گرت و بریارەکەی ناوبراویان رەد کردەوەو رایانگەیاند دەبێتە هۆی بشێوی کێشە لە ناوچەکەدا.
ئانتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ چارەسەری دوو وەڵاتی بوون نیە و قودسیش بابەتێکە کە دەبێ لە رێگەی وتووێژی راستەوخۆی نێوان لایەنەکان چارەسەر بکرێ.
ماکرۆن بریاری هاوتا ئەمریکاییەکەی بەبریارێکی ناپێویست زانی و داوای کرد کە دووری بکرێ لە توندوتیژی و پێداگری لەسەر دروست بوونی دووڵات وەک چارەسەر کردەوە.
عەرەبستان و ئوردنیش دروست بوونی وەڵاتی فەلستین کە پێتەختەکەی قودسە بە مافی فەلستینیان زانی.
میسر بریارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای رەد کردەوە و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری ئەو وەڵاتە خوازیاری ئەوە بوو لەگەڵ بابەتی قودس بە حەزەر و ئیحتیاتەوە هەڵسوکەوت بکرێ.
تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری بریتانیا داوای لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە دۆخی ئێستای قودس هەروا بمێنێتەوە.
مەحمود عەبباس سەرۆکی حکومەتی فەڵەستین بریاری ترامپی بە پێشێلکردنی ئیرادەی نێونەتەوەیی زانی و رایگەیاند قودس شاری ئاشتی و مزگەوتی پیرۆزە و پێتەخی فەڵەستینە.