پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چالاکی و نارەزایەتی خوێندکاران بەبۆنەی 16ی سەرماوەزەوە

چالاکی و نارەزایەتی خوێندکاران بەبۆنەی 16ی سەرماوەزەوە

لە رۆژی 16ی سەرماوەزی 1332 خوێندکارانی زانکۆکانی تاران بە دژی هاتنی نیکسۆن جێگری ئایزنهاور سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا بۆ ئێران، رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی

 لە رۆژی 16ی سەرماوەزی 1332 خوێندکارانی زانکۆکانی تاران بە دژی هاتنی نیکسۆن جێگری ئایزنهاور سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا بۆ ئێران، رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی نارەزایەتی خۆیان لەدژی رژیمی پاشایەتی و هەروەها هاتنی نیکسۆن و کودەتا چیەکان بەرزکردەوە ، هێزە ئەمنیەتی و سەرکوتگەرەکانی رژیمی پاشایەتی بە شێوەیەکی درندانە کەوتنە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا سێ‌ خوێندکار کوژران و 27 کەسیتریش برینداربوون.  لە دوای ئەو رووداوە خوێنینە رۆژی 16ی سەرماوەز وەک رۆژی خوێندکاران لە ئێران دیاری کراو هەموو سالێکیش سەرەرای بوونی کەش و هەوایەکی ئەمنیەتی توند بەسەر زانکۆکاندا، بەڵام خوێندکارانی نیشتمانپەروەر بە گروتینێکی زۆرەوە یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و وەک هێمایەک بۆ دژایەتی کردنی ستەم و زۆرداری دەسەلاتداران سەیری دەکەن . 

لەرۆژانی رابردوو بە بۆنەی رۆژی خوێندکارەوە لە ئێران لە زۆربەی زانستگاکان نارەزایەتی و کۆبونەوە ئەنجامدرا، رۆژی دوشەممە رێکەوتی 13ی سەرماوەز گردبونەوەیەکی گەورەی خوێندکاران لە زانکۆکانی تاران، عەلامە تەباتەبایی و خوارزمی، بە بەشداری کۆمەلێک چالاکی دانشجویی بەرێوە چوو لەگەڵ بەرزکردنەوەی کۆمەلێک دروشمی دژ بە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی رژیمی ئاخوندی وەک "هەڵاواردنی جنسیەتی مەحکومە"

"دەوڵەتی میانەرەو سفرەکەمان خاڵی بووە"

گردبونەوەکەیان بەردەوامی هەبوو. 

جێی باسە ئەم گردبونەوەیە لە دژ کردەوە لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی رژیمی دژە مرۆڤ و بە زیندان کردنی زانستگاکانی ئێران بەرێوە چووە. 

 

جێی باسە رۆژی سێشەممەش بە هەمان شێوە لە هەریەکە لە زانستگاکانی سەنعەتی شەریف, زانستگای زەنجان، زانستگای سەنعەتی نەوت، بە چالاکی جۆراو جۆر و خۆپیشاندان و دروشمی جواروجۆری وەک "جێگای دانشجو زیندان نیە"، "زانستگا پادگان نیە" ....یادی ئەم رۆژەیان کردەوە.


6 ساڵ و 11 مانگ و 14 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چالاکی و نارەزایەتی خوێندکاران بەبۆنەی 16ی سەرماوەزەوە

چالاکی و نارەزایەتی خوێندکاران بەبۆنەی 16ی سەرماوەزەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران