گرانی لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا 5 ئەوەندەی رێژەی نێوەنجی گرانیە لە جیهاندا.
گرانی لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا 5 ئەوەندەی رێژەی نێوەنجی گرانیە لە جیهاندا.
هەواڵدەریەکی سەر بە رژیم ئاشکرایکرد کە بە پێی ئامارەکانی بانکی جیهانی، پێوەری نرخی هەموو بەکارهێنانەکانی جیهان لە ساڵی 2016، لە چاو ساڵی 2000، 2.5 ئەوندە بووە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە نرخی تەواوی شتومەکە حیساب کراوەکان بە نرخی 2.5 لەو ماوەیەدا بووە.
ئەم راپۆرتە هەروەها ئەوەش نیشان دەدات کە ئەم پێوەرە بۆ بەکارهێنەرانی ئێرانی لەو ماوەیەدا، 12.3 ئەوندە بووە، کە 5 بەرابەری نرخی نێوەنجی جیهانە.
ئەم ئامارە نیشانی دەدات کە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی تاڵانکەرو دز، لە روی گرانیەوە لە دوای وڵاتی سودان دووەمین وڵاتی جیهانە.
بەرزبونەوەی نەقدینەیی، سود خۆری و گرینگی نەدان بە بەرهەمهێنانی سەرەکی، زیادبوونی گرانی لە ئێران دا لێکدەدرێتەوە.