: چواردەیەمین فستیواڵی شانۆی کوردی، بە بەشداری ١٣ بەرهەمی شانۆکارانی شارەکانی کوردستان لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.
: چواردەیەمین فستیواڵی شانۆی کوردی، بە بەشداری ١٣ بەرهەمی شانۆکارانی شارەکانی کوردستان لە شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز، چواردەمین فستیواڵی شانۆی کوردی، لە شاری سەقز بە دوو بەرهەمی شانۆی "ئەوانگەڵ" لە دەرهێنەری غوڵامڕەزا هیمەتیان لە شاری بیجاڕ و شانۆی "عیشا" بەرهەمی حامید ئیسماعیلوەند لە شاری ورمێ دەستی بە کارەکانی کرد.
شانۆی "ئەوانگەڵ" باس لە بەسەرهاتی ژن و پیاوێکی شوان دەکات، کە تووشی ڕووداوگەلێک دەبن و شانۆی "عیشا" باس لە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی شارەکانی شەنگاڵ و هێرش بۆ سەر کوردستان دەکات.
١٣ شانۆکار و دەرهێنەر، بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئەو فستیواڵە ناردووە و هەتا ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی سەرماوەز بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پاش هەڵسەنگاندنی لێژنەی داوەران خەڵاتی سەرکەوتووان دابەش دەکرێت.
هونەرمەندان و شانۆکارانی شارەکانی ورمێ، بیجاڕ، مەریوان، بۆکان، سنە، مەهاباد، پاوە، سەقز و تاران لەو فستیواڵەدا بەشداریان کردووە.